Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی (فازڵ میرانی)ـیەوە

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(فازڵ میرانی)

هەولێر-KDP.INFO- نووسینگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ KDP.INFO نێردراوە، وەڵامی بابەتێكی (حەمەسەعید حەسەن) دەداتەوە و دەڵێت، "ئێمە دەستی كەسمان نەبڕیوە و ناشبڕین، پێشمان باشە هەر كەسێك باسی دەستبڕین بكات، جەنابت باسی ئەم مەسەلەیە نەكەیت".

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
سوپاس كاك (حەمەسەعید حەسەن) بۆ ئەو هەڵوێستەت، كە نازانم بۆچی شەڕی داعشت تەنیا بە ملی مندا هێناوە، لە كاتێكدا بەرەیەكی فراوانی شەڕ دژی داعش بەردەوامە و هێشتا داعش دەست و قاچیان بە تەواوی نەبڕاوە، هەر بۆ ئاگاداریی بەڕێزت و خوێنەران، من دەستی كەسم نەبڕیوە و ناشبڕم، ئەگەر مەبەستیشت قسەكانی منە لە دوای پەلامارە ناڕەواكەی سەر بارەگای لقی چوارمان، من ئێستایش لەسەر هەمان هەڵوێستم. بەس هەر كەسێك باسی دەستبڕین بكات، بەڵام جەنابت نا! چونكە هەر تۆ بووی دەستەكانی یەكێتیی نیشتیمانیت بڕیوە، وا خەریكی بڕینی دەستەكانی پارتیش كە تا ئێستا دەستێكتان لێ بڕیوە، خوا دەستەكەی دیكە لە بڕین بپاریزێت.