Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە دیاریی بەسەر منداڵانی ئاوارەدا دابەش دەکات

دابەشکردنی دیاریی بەسەر منداڵاندا لە لایەن پێشمەرگەوە. کەمپی بەحرکە

ھەولێر-KDP.INFO-  ھێزەکانی پێشمەرگە لە کەمپی بەحرکە، دیاریی بەسەر منداڵانی ئاوارەدا دابەش دەکەن و ئەم هەنگاوەیشیان کەمپی دیکەیش دەگرێتەوە.

ئەفسەر لە ھێزی پێشمەرگە (ئەحمەد جەعفەر تەھا) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگە، ھاتووین بۆ ئەوەی دیاریی بەسەر منداڵاندا دابەش بکەین، بۆ ئەوەی ھەست بە ئاوارەیی نەکەن و ھەرێمی کوردستان بە ماڵی خۆیان بزانن."

(ئەحمەد جەعفەر تەھا) گوتیشی: "ئێمە ھیچ جیاوازییەک ناکەین لەنێوان ھیچ ئایین و نەتەوەیەک و ھەموویان برای ئێمەن."
ئەو ئەفسەرە زیاتر گوتی، "دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵانی ئاوارەدا بەردەوام دەبێت و، لە قۆناخی دووەمیشدا، دیاریی بەسەر منداڵانی ئاوارەی سنووری پارێزگای دھۆکدا دابەش دەکەین."

بڵند ئیبراھیم