Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی، پەرلەمان بودجە دەخاتە بەر باس.. دەنگ لەبارەی لیژنە هەمیشەییەكانیشەوە دەدات

بەغدا-kdp.info- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، پەرلەمانی عێراق سبەی لەبارەی دوو تەوەرەوە گفتوگۆ دەكات، لەوانە میوانداریكردنی وەزیری دارایی کە بۆ گفتوگۆکردنە دەربارەی بودجەی ساڵی 2014 و هەروەها دەنگدان لەبارەی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (د. ئەشواق جاف) بە kdp.infoـی راگەیاند، سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەیش لە دوو تەوەر پێك دێت، كە یەكیان دەنگدان دەبێت لەبارەی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان كە 26 لیژنەیە و پێنج لەو لیژنانە بۆ كورد دەبن.
(جاف) گوتیشی، ئەو پێنج لیژنەیە هەریەكە لە لیژنەكانی هەرێمەكان و تەندروستی و نەوت و غاز و خوێندنی باڵان و هەروەها یەكێك لە لیژنەكانی یاسایی و دەرەوە بۆ كورد دەبن.

ئەو هەروەها راشیگەیاند، لیژنەی نەوت و خوێندنی باڵا بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیژنەی هەرێمەكان بۆ گۆڕان و لیژنەی تەندروستی و لیژنەی دەرەوە یاخود یاسایی بۆ پارتیی دیموكراتی كوردستان دەبێت.
زیاتر ڕوونی كردەوە، (د. دەرباز) بۆ پۆستی سەرۆكی لیژنەی هەرێمەكان و (د. شێركۆ) بۆ پۆستی لیژنەی خوێندنی باڵا و (ئارێز عەبدوڵڵا) بۆ پۆستی سەرۆكی لیژنەی نەوت و (فارس) بۆ پۆستی سەرۆكی سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و هەروەها (موحسین سەعدوون) كاندیدە بۆ سەرۆكی لیژنەی یاسایی و (حاكم تاریق)ـیش بۆ پۆستی سەرۆكی لیژنەی دەرەوە كاندیدە، كە یەكێك لەو دوو لیژنەیە بۆ پارتی دەبێت.

(ئەشواق) هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو، میوانداریكردنی وەزیری دارایی ئەگەرچی وەها بڕیار بوو، تایبەت بە بە پرسی هاوكاریكردنی ئاوارەكان بەڵام، پرسەکە گۆڕا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بودجەی ساڵی 2014.

بڵند ئیبراهیم