Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرلین مەشق بە پێشمەرگە دەکات.. بۆ بەکارهێنانی دژەقەڵغانە

مووشەکی دژەقەڵغانی ئەڵمانیایی

بەرلین-KDP.INFO-DW-  سوپای ئەڵمانیا سووربوونی خۆی لە مەشقپێکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان لە سەربازگەیەکی هەرێمی باڤاریای باشووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
بۆ ماوەی هەفتەیەک، ژمارەیەک پێشمەرگە دەبرێنە خوڵێکی مەشق کردن لەسەر چۆنیەتیی بەکاربردنی چەکی ئەڵمانیایی، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەرێن.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، وەها چاوەڕوان دەکرێت، پێنج پێشمەرگەی هێزەکانی کوردستان لەو مەشقەدا بەشدار بن. خولی ڕاهێنانەکە بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی دژەقەڵغانە لە جۆری (میلان)، کە هێزەکانی پێشمەرگە 30-ی دانەیان بۆ لەو جۆرە چەکە پێ دەگات.
دوێنێ یەکشەممە، حکوومەتی ئەڵمانیا، پاش کۆبوونەوەی تایبەت بە دانی چەک بە هێزەکانی پێشەرگە، بڕیاری کۆتایی خۆی دا و ڕایگەیاند، بەرلین بڕیاری دا چەکی پێویست بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرێ، تا لە ڕێگەیەوە توانا سەربازییەکانیان بەهێزتر ببن.

زریان زیاد