Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەشتییە نەوتەكەی هەرێمی كوردستان لە تێكساس دەركەوتەوە

هەولێر-kdp.info- دوای ونبوونی كەشتییەكی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرچاوی سەتەلایەتی چاودێریكردن لە تێكساس، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەركەوتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەز، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا كەشتییەكی نەوتی هەرێمی كوردستان بە ناوی "یونایتد كالافرفتا" كە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو و لە بەرچاوی سەتەلایەتەكانی چاودێری ون ببوو، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەر كەوتووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بە گوێرەی زانیارییەكان رەنگە ئەو كەشتییەی نەوت هێشتا بەتاڵ نەكرابێت.

پێشتر حكوومەتی بەغدا سكاڵای لە دادگای تێكساس لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كردبوو كە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان نایاساییە، بەڵام دادگەی تێكساس ساڵاكەی حكوومەتی بەغدای رەت كردەوە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانیشی بە یاسایی وەسف كرد.

بڵند ئیبراهیم