Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی سلێمان بەگ نزیك بوونەوە.. ئەمیری داعشیان لە خوورماتوو كوشت

خورماتوو-تایبەت بە KDP.INFO- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكیان بۆ پاككردنەوەی شارەدێی سلێمان بەگ لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش دەست پێ كرد و ئێستایش لە پێشڕەویدان و لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەدێیەكە نزیك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاساییشی دووزخورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) كە ئێستا لە بەرەكانی شەڕدایە، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكیان بۆ سەر چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە شارەدێی سلێمان بەگ بەرپا كرد و لە ئێستادا لە هەموو لایەكەوە لە پێشڕەوی بەردەوامدان و لە ئازادكردنیشی نزیك بوونەتەوە.
گوتیشی، "ئێستا تەنیا دەنگی چەند تەقەیەكی كەم دێت و ئەمەیش تەقەی بەرگریكردن نییە، بەڵكە تیرۆرستان بەرەو هەڵاتنن و ناتوانن بەرگری بكەن، لەبەر ئەوەیش كە زۆربەی شوێنەكان مینڕێژ كراون، لە ئێستادا بە وریاییەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆین".

رائید (فارووق) هەروەها ڕوونیشی كردەوە، هێزەكانی پێشمەرگە ئەمیری چەكدارانی داعشیان لە سنووری خورماتوو بە ناوی (ئەبو تەیبە) كە ناوی راستەقینەی (موسعەب محەممەد)ـە، كوشت.

نەشوان بەرزنجی