Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووسڵ.. لەم مانگەدا 1573 داعش كوژراون

مووسڵ-تایبەت بە KDP.INFO- دوای هاتنی چەكدارانی تیرۆرستی داعش بۆ پارێزگای مووسڵ و دەوروبەری، رۆژ لە دوای رۆژ لە هەموو ڕوویەكەوە رەوشی پارێزگاكە بەرەو خراپی دەچێت و ئاماری كوژراوانیش زیاتر دەبێت. هاوكات هەر لەم مانگەیشدا 1573 داعش كوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ئەم مانگەدا لە سنووری پارێزگای مووسڵ 1979 كەس كوژراون، لەوانە 1573 كەسیان چەكداری تیرۆرستی داعشن، 406 كەسیش هاووڵاتی سڤیلن و زۆربەیان لە كوردانی ئێزدین كە ژن و منداڵ و بەتەمەنەكانن و بەمەیش رێژەی كوژراوان لەگەڵ مانگەكانی رابردوودا رووی لە زیادبوونە.
(مەموزینی) گوتیشی، چەكدارانی داعش لە مووسڵ ئەمڕۆ دەستیان بەسەر ماڵی پێشمەرگە و كادیر و ئەندامانی پارتی لە مووسڵدا گرتووە.
دەشڵێت، لەناو مووسڵیش شەڕێك لە نێوان گرووپێكی نەناسراو لەگەڵ چەكدارانی تیرۆرستی داعشدا دروست بووە و 5 چەكداری داعش كوژراون.
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ زیاتر ڕوونی كردەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان كە لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە، چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە گوندی باجربووقی سەر بە شارەدێی باشیك حوسێنییەیەكی شیعەكانیان بە ناوی (زەینولعابدین) تەقاندەوە

نەشوان بەرزنجی