Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ چەلەبیدا ڕەوشی سیاسی و سەربازی و پێکهێنانی حکوومەتیان خستە بەر باس

هەولێر-KDP.INFO-  لە دیداری نێوان (سەرۆک بارزانی) و (دکتۆر ئەحمەد چەلەبی)-دا، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەر باس و هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە کابینەی نوێی حکوومەت لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە بێت و، ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و، پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوور ڕاست بکرێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لە سەڵاحەددین پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی(دکتۆر ئەحمەد چەلەبی) کرد. لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی و سەربازیی ئێستای کوردستان و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرانە بەرباس و تەئکید لەوە کرایەوە کە تیرۆریستان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و هیچ سنوور و بەهایەک ناناسن، بۆیە پێویستە هەموولایەک بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر هاوکار بن.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە کابینەی نوێی حکوومەت لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە بێت و ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوور ڕاست بکرێتەوە.