Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارێزگاری هەولێر: هەرچی پێویستە بۆ ئاوارەكان دابین دەكرێت

پارێزگاری هەولێر لە نێو ئاوارەکانی وایكلف سەنگاودا.

هەولێر-KDP.INFO-  پارێزگاری هەولێر، لە بەسەركردنەوەی ئاوارە مەسیحی و ئێزدی و كاكەییەكاندا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدرێت هەرچیی پێویستە بۆ ئاوارەكان دابین بكرێ و خەمەكانیان بۆ سووك بكرێت.

 
پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) چاوی بە هەردوو پەرلەمانتاری وڵاتی كەنەدا (بڕانت بۆت) و (مستەر لیۆن) كەوت و لە نزیكەوە باس لە ڕەوشی عێراق بە گشتی و ئاوارەكانیش بە تایبەتی كرا .
لە لایەكی دیكەوە، پارێزگاری هەولێر بە یاوەریی شاندێكی یونیسەر، ئاوارە مەسیحی و ئێزدی و كاكەییەكانی بەسەر كردەوە و لە ڕەوشی مرۆییانی كۆڵییەوە .
هاوكات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئاوارەكانی جەنگی داعش دژ بە پێكهاتە جیاوازەكانی كورد و عەرەبی عێراق بە هەموو جۆرە تایفە و ئایین و مەزهەبێكەوە، (نەوزاد هادی) بە یاوەریی بەرپرسی یونیسەر لە هەولێر (ناسڕ فریازیر) و نوێنەری یونیسەر بۆ كاروباری خێوەتگە (وایكلف سەنگاو) و بەڕێوەبەری ناحیەی عەنكاوە، سەردانی چەندین قوتابخانەی نێو شارۆچەكەی عەنكاوەیان كرد و لە نزیكەوە لە دۆخی ئاوارەكانی كۆڵییەوە و بڕیاڕی زیاتر خزمەتكردنیان درا تا گەڕانەوەیان .

ئاوارەكان لە نزیكەوە لە گرفتەكان دوان و پارێزگاری هەولێریش بەڵێنی دا كە هەرچی پێویستە بۆ ئاوارەكان دابین بكرێ و خەمەكانیان بۆ سووك بكرێت .

كەنعان بەهادین