Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەكات

هەولێر-KDP.INFO-  (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان(محەممەد حاجی مەحموود)-دا، ڕەوشی سیاسی و سەربازیی ئێستای کوردستان و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیان خستە بەرباس. لە دیدرەکەدا هاوکات، بە بایەخەوە باس لەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە کرا، کە لە ڕووی سیاسی و هاوکاریی سەربازیی و مرۆییەوە بۆ کوردستان هاتووەتە دی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەڵاحەددین، سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، پێشوازی لە سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان(محەممەد حاجی مەحموود) كرد.
لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسی و سەربازیی ئێستای کوردستان و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە خرانە بەرباس.
هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و ئەمنی و پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ڕەوشی پەنابەران و لێقەوماوان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و، بەبایەخەوە باس لەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە کرا، کە لە ڕووی سیاسی و هاوکاریی سەربازیی و مرۆییەوە بۆ کوردستان هاتووەتە دی.