Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خەیری بوزانی: ژمارە و داتاکانی کوژراو، ڕفاندن، فرۆشتن و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی ئێزدی بڵاو کراونەتەوە فەرمیی نین

ھەولێر-KDP.INFO-  بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان دەڵێت، ھەر ژمارە و داتایەک لەسەر کوژراو و ڕفێندراو و فرۆشتن و دەستدرێژیکردنە سەر کچە ئێزدی بڵاو دەکرێنەوە ھیچیان فەرمیی نین.
بەرێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان (خەیری بوزانی) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بۆی رێک خرا، بە ناوی ئێزدییەکانی کوردستان و جیھانەوە سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم ئەو مامۆستا ئایینی و وتارخوێنانەی مزگەوتەکانی کوردستانی کرد کە ڕۆڵیان ھەبوو لە ھاندانی خەڵک بۆ ھاوکاریکردن و بەھاناوەچوونی ئاوارە ئێزدییەکاندا هەبووە کرد.
(خەیری بوزانی) جەختیشی کردەوە، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەن کە لە شنگال و چیای شنگال و گوندەکانی ئێزدییەکان وەرگیراون، بە نیازن لە کتێبێک و چەند فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا کۆی بکەنەوە و بۆ چەند زمانێکی وەربگێرن  و بیگەیەننە ناوەندە سیاسی و مرۆییەکانی دنیا، بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو قەتڵوعامە و ئەو پەلامارە وەحشیگەرانەیەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر خەڵک و خاکی کوردە ئێزدییەکان.
ئاماژەیشی دا، "ھەر ژمارە و داتایەک لەسەر کوژراو و ڕفێندراو و فرۆشتن و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی ئێزدی، کە بڵاو کراونەتەوە یان دەکرێنەوە، ھیچی فەرمیی نین و لە ماوەیەکی نزیکدا رەنگە بتوانین داتا و ژمارەی دروست کۆ بکەینەوە."
بڵند ئیبراھیم