Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو ژنەی کە داعش دەیەویست بە ڕۆژنامەنووسەکە بیگۆڕێتەوە

هەولێر-KDP.INFO-  ئەو ژنە کێیە کە ڕێکخراوی داعش لە بەرانبەر ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس(فۆڵی)، داوای ئازادکردنی دەکرد؟ بەرلە سەرپەڕاندنی (فۆڵی)، داعش لە بەرانبەر ئازادکردنیدا دوو داوای کردبوون، یەکیان بڕی 132ملیۆن دۆلار بۆ کڕینەوەی و دووەمیشیان، ئازادکردنی (عافیە سەدیقی) بوو کە بە خانمەکەی قاعیدە ناسرابوو، ئەو ژنەی کە، لە بەندیخانەیەکی ویلایەتی تێکساس سزای 86 ساڵ زیندانیی بۆ بڕاوەتەوە.
(سەدیقی) بە هۆی توندوتیژی و هەوڵی کوشتنەوە تۆمەتبارە، بە ڕەچەڵەک پاکستانییە و بڕاوانامەی دکتۆرای لە بواری زانستی دەمارەکاندا هەیە و لە زانکۆیەکی ئەمەریکایی لە نزیک بۆستن خوێندوویەتی و ماوەیەیک لە ئەمەریکا ژیاوە و دواتر لەبەرچاوان ون دەبێ، ئەو تەمەنی 44 ساڵە و دایکی سێ منداڵە.
لە ساڵی 2004-دا نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵ(FBI) ناوەکەی خستە لیستی داواکراوانەوە، بە تۆمەتی ئەوەی کە کەسێکی مەترسیدارە، لە ساڵی 2008، پۆلیسی ئەفغانستان بە هۆی هەڵسوکەوتی گوماناوییەوە لە دەرەوەی یەکێک لە بارەگا حکوومییەکانی ئەفغانستان، (سەدیقی) دەستگیر دەکات، لەو کاتەوە ئەو بە لای ڕێکخراوە توندڕۆکانەوە بوو بە هێمای ژنان.
بەپێی دۆسێی لێکۆڵینەوەکان کە (سەدیقی)-ی پێ تۆمەتبار کراوە، ئەوەیە کە بەڵگەنامەی گەورەی پێ بوون کە تێیاندا چۆنەتیی دروستکردنی تەقەمەنی و چەکی کیمییی و بایۆلۆجی و تیشکی ڕوون کراونەتەوە، ئاماژەکان چۆنیەتیی ئەو هێرشانەی دەرخستوون کە زۆرترین زیانی مرۆییان لێ بکەوێتەوە، یەکێک لە ئامنجی تەقینەوەیش باڵاخانەی ئیمپایەر ستەیتی بە ناووبانگ بووە کە لە نیویۆرکە، هەروەها ناوچەی وۆڵ ستریتی بازرگانی و پردی بڕۆکلین.
کاتێکیش لێکۆڵەرە ئەمەریکاییەکان هەوڵیان داوە دیدار لەگەڵ (سەدیقی)-دا ساز بکەن، پەلاماری دەمانچەی یەکێکیانی داوە و بەمەبەستی کوشتن تەقەیشی کردووە، پاش ئەوە بۆ ئەمەریکا گوازتوویانەتەوە و دادگاییکردنی لەسەر بنەمای هەوڵی کوشتن، بێ ئەوەی پێوەندیی بە تیرۆرەوە هەبێ، بەڵام تۆمەتەکە بە بێبایەخ دەرچوو.
لە ماوەی چەند دانیشتنێکی دادگادا، (سەدیقی) بەگوتنەوەی دروشمی دژ بە سامییەت و یەهوودییەت دەگوتنەوە و بە دەنگی بەرز قسەی بە پارێزەرەکانیش دەبڕی، دادگا بڕیاری دا  کە دۆخی ئاوەزی ڕێ بە دادگاییکردنی دەدات ئەمە بە ڕەچاوگرتنی چارەسەر دەروونی، هەر لەبەر ئەوە بە مەبەستی چارەسەر و چاودێریی پزیشکی، لەو زیندانە ماڵئاوایی کرد.
(عافیە سەدیقی) و ڕێکخراوی قاعیدە لە ڕێی خێزانییشەوە پێوەندی پێکەوەیان گرێ دەدات، ئەو ژنی برازایەکی (خالید شێخ محەممەد)-ی پیلانداڕێژی هێرشەکەی 11-ی سەپتەمبەرە.

سی ئێن ئێن - زریان زیاد