Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بۆریی نەوتی هەرێم، لەمەودوا 200هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا پێدا هەناردە دەکرێ

هەولێر-KDP.INFO- سەرچاوەکانی پیشەسازیی نەوت و بەرپرسانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان لە ڕێی بۆرییە نوێکەوە ڕاگەیاند، ئەمەیش پاش ئەوە دێت کە لەپێناو کارکردن بۆ پێشخستنی هێڵی بۆریی کێشراو بۆ تورکیا ماوەیەک هەناردەکردن وەستابوو.
یەکێک لە سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزی گوتووە، ئەو سیستمە تاقی کراوەتەوە و ڕەزامەندیی لەسەر دراوە. لە پاش کارکردن لە بۆرییە نەوتەکە کە بۆ مەبەستی پێشخستنی بووە، لەمەودوا دەتوانرێ ڕۆژانە 200هەزار بەرمیل نەوتی پێدا ڕەوانە بکرێ.
سەرەتای ئەمساڵ و بە شێوەی سەربەخۆ، هەرێمی کوردستان لە ڕیی ئەو بۆرییە نوێیەی نەوتەوە نەوتی ڕەوانەی تورکیا و لەوێیشەوە بازاڕەکانی جیهان کرد. سەرچاوەکە دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێ ەل ماوەی 10 ڕۆژدا هەناردەکردن بە بۆرییەکەدا بگاتە 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و دواتر بۆ 250هەزار بەرمیل بەرز دەکرێتەوە.

زریان زیاد