Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

باشیک – پێشمەرگە سێ گوندى ترى لە چەکدارانى داعش پاک کردنەوە

باشیك-KDP.info- هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری خازر لە پێشڕەوییەكانیان بەردەوامن و ئەمڕۆیش توانییان سێ گوندی دیكەیش لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش پاك بكەنەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بناری چیای زەردك لە میحوەری خازر دەستیان بە پێشڕەوی كرد و هەرسێ گوندی ئەسقۆف و كانی كەوانە و باعەزرای سەر بە ناحیەی باشیكیان بە تەواوی لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش پاك كردەوە.
(مەموزینی) گوتیشی، پێشمەرگە لە ئیستادا بە ورەیەكی بەرزەوە لە پێشڕەویی بەردەوامدان و تیرۆرستانی داعشیش وەكو پیشەی هەمیشەیی خۆیان لە بەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگە چۆكیان شكاوە و هەڵدێن، لە دوای خۆیشیان چەك و تەقەمەنی جێ دەهێڵن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان زیاتر گوتی، هێزەكانی پێشمەرگە زەرەروزیانێكی زۆریان بە تیرۆریستانی داعش گەیاندووە.
نەشوان بەرزنجی