Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی مافی مرۆڤ: 600 كچی ئێزدی لە تەلەعفەر زیندانی كراون و ئەشكەنجە دەدرێن

بەغدا-kdp.info- وەزیری مافی مرۆڤی عێراق دەڵێت، چەكدارانی داعش نزیكەی 700 كچی ئێزدی و شیعەیان دەستگیر كردووە و ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەییان دەدەن. جەختیشی كردەوە كە، نزیكەی 420 هاووڵاتیی مەدەنیی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.
وەزیری مافی مرۆڤی عێراق (محەممەد شەیاع) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەكدارانی داعش 600 كچی ئێزدییان لە بینای قوتابخانەیەك بەناوی (ئاسار) لە قەزای تەلەعفەر زیندانی كردووە و ئەشكەنجەی دەروونی وجەستەیی دەدرێن.
زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش 75 ئافرەتی شیعەمەزهەبیشیان لە قەزای شنگال زیندانی كردووە، ئەمە جگە لە رفاندنی 15 كچ لە ناوچەی بحیرات لە باكووری بابل.
(شەیاع) هەروەها دەشڵێت، "بەداخەوە بازاڕی فرۆشتنی كچان كراوەتەوە"، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنەكە بدات.
بڵند ئیبراهیم