Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پردی سەرەکیی پێکەوەبەستنەوەی پارێزگاکانی باکووری عێراق تەقێندرایەوە

هەولێر-KDP.INFO-BBCسەرچاوە نێوخۆییەکانی پارێزگای سەڵاحەددین دەڵێن، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو پردەی دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکی کە تکریت و سامەڕڕا پێکەوە دەبەستێتەوە، تەقاندووەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەو پردە لە لایەن سەربازانەوە پاسەوانیی کراوە، بەڵام سەرباری ئەوەیش بۆمبڕێژ کراوە و دواتر تەقێندراوەتەوە.

زیاتر گوتی، ئەو پردە هەروەها هەردوو ڕێگەی نێودەوڵەتی لە باکوور و باشوورەوە کە بەرەو بەغدا دەچێت و شار و پارێزگاکانی دیکەی باکووری عێراق دەبەستێتەوە، وەک شارەکانی تکریت، بێجی، شەرگات، مووسڵ و هەولێر لە هەرێمی کوردستان، ئەمە جیا لەوەی کە بەر بەو پێداویستیانە دەگرێت کە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت.

لە لایەکی دیکەوە، بە هۆی بۆردوومانی سوپای عێراقی بۆ سەر ناحیەی ئیسحاقیی باشووری تکریت، 4 کەس لە خێزانێک کوژران.

هەروەها لە ئاکامی هێرشی چەکداران بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک ناحیەی دیجلە لە باشووری تکریت، 4 ئەندامی خۆبەخشانی سەربە (مالیکی) بریندار بوون.

سەرکەوت حەسەن