Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگرتنی هەناردەی نەوت کاتییە

 

ھەولێر-KDP.INFO-  دەربارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھۆکارەکە تەکنیکییە و بەم زووانە دەست پێ دەکاتەوە.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان(د.شێرکۆ جەودەت) وێڕای بێاگایی لەو بڕیارەی دادگایەکی ئەمەریکا، پێوەست بە پرسی وەستانی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا، بۆ kdp.info گوتی، ھۆکاری راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا تەکنیکییە و بە ھۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوتە لەتورکیا.

(د.شێرکۆ جەودەت) گوتشی، ئەم کێشەیە کاتییە و ھەرکاتێک چارەسەر بێت، بەم زووانە هەناردەکردن بۆ تورکیا دەست پێ دەکاتەوە.

بڵندئیبراھیم