Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕفاندنی شەش پێشمەرگە لە مووسڵ رەت کرایەوە

 

مووسڵ-KDP.INFO-  چەند ماڵپەڕێکی عەرەبی بڵاویان کردووەتەوە کە شەش پێشمەرگە لە ناوچەی گۆگجەلیل لە شاری مووسڵ لەلایەن داعشەوە رفێندراون، بەڵام بەرپرسی زاڵگەی تەحریر لە شاری مووسڵ دەڵێت، ئەم ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.

 بەرپرسی زاڵگەی تەحریر لە شاری مووسڵ(بەدرخان حاجی مووسا) بە kdp.infoی راگەیاند: "ھیچ پێشمەرگەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ نەڕفێندراوە و ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و پروپاگەندەن بڵاو دەکرێنەوە."

(بەدرخان حاجی مووسا) گوتیشی: "خۆم پەیوەندیم بە زاڵگەی گۆگجەلیلیش کرد، بەڵام ئەوانیش باسیان لەوە کرد کە ئەم ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی نییە."

بڵند ئیبراھیم