Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەوتەکەی کوردستان دەستی بەسەردا گیرا.. لەسەر داوای عێراقە

 

هەولێر-KDP.INFP-REUTERS-  دادوەرێکی ئەمەریکایی، لەسەر داوای حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەی دەرکرد کە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان گەیاندووەتە کەناراوەکانی تێکساس لە ئەمەریکا.

دوێنێ دووشەممە، پۆلیسی دەریاوانیی ئەەمریکایی ڕازی بوو بەوەی کە ئەو گەورەکەشتییەی کە بە هۆی گەورەیی قەبارەیەوە نەیدەتوانی بچێتە بەندەری گالڤستۆنی نزیک هیوستن، نەوتەکەی بۆ کەشتیی بچووکتر بگوێزرێتەوە و دواتر ببرێ بۆ کۆگاکانی نەوتی ئەمەریکا.

ئەو کەشتییەی کە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی خاوی کوردستانی بار کردووە، شەممەی ڕابرد گەیشتە کەناراوەکانی تێکساس.

لە سکاڵایەکیدا کە دوێنێ دووشەممە دەریکردووە، حکوومەتی عێراق دەڵێت، ئەو نەوتە فرۆشراوە، بێ ئەوەی ڕەزامەندیی عێراقی لەسەر بووبێت.

ئەم هەوڵە لەكاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، سكاڵایەكی ئاراستەی دادگای فیدراڵی عێراق كردبوو، بەڵام دادگای فیدراڵی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بە یاسایی لەقەڵەم دا.