Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسیی پارتی، خوازیارە جەژن ببێتە هۆی پتەوترکردنی یەکڕیزیی کورد

هەولێر-KDP.INFO-  مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وێڕای پیرۆزباییی جەژنی ڕەمەزان، ڕایدەگەیەنێت، جەژنی ڕەمەزان مایەی زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزی و تەبایی بێت كە تەنیا رێگەی گەلەكەمانە بۆ ئازادی و دوارۆژێكی ئاسوودە.

پەیامی پیرۆزبایییمەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانبە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

  بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلەكەمان و موسڵمانانی جیهان  دەكەین... ئومێدەوارین هەموو ساڵێك هەر بە خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەك بگەڕێتەوە. بە شێوەیەكی زۆر تایبەت جەژنە پیرۆزەمان بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەنێرین و سەری نەوازش بۆ شەهیدانمان و كەسوكارە سەربەرزەكانیان دادەنەوێنین.

  ئاواتەخوازین جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز وەك چۆن هەمیشە پەیامی خۆشی و شادی و  ئارامیی پێیە، ئاوهاش مایەی زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزی و تەبایی بێت كە تەنیا رێگەی گەلەكەمانە بۆ ئازادی و دوارۆژێكی ئاسوودە.

 جارێكی دیكە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هاووڵاتیان و كوردستانیانی خۆشەویست پیرۆز بێت.

                                                                                                                 27/7/2014