Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تلکێف.. پێشمەرگە، داعشی تێکشکاند

مووسڵ-تایبەت بە KDP.INFO-  شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای تلکێف شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و داعشدا روویدا، لە ئاکامدا پێشمەرگە شکستێکی گەورەیان بە چەکدارانی داعش برد. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەیش، لە شەلالی مووسڵ بەرەوڕووبوونەوە هاتە ئاراوە و وەک هێزەکانی پێشمەرگە دەڵین، زیانیان بە داعش گەیاندووە.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(غەزوان حامد) بە kdp.infoی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای تلکێف ھێرشیان کردە سەر کارگەیەکی دەرمان، دواتر ھێزی پێشمەرگە بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و شکستێکی گەورەیان بە چەکدارانی داعش برد."

بە گوتەی (حامد)، هێشتا دیار نییە کە ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعش چەندن، بەڵام سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

(حامد) زیاتر گوتی، داعش ھەوڵ دەدات دەست بە سەر ھەموو شوێنە ستراتیژییەکانی سنووری مووسڵدا بگرن و، ئێستا ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بەنداوی مووسڵ دەدەن، بەڵام ئەستەمە بتوانن ئەو کارە بکەن، لەبەر ئەوەی ھێزێکی زۆری پێشمەرگەی لێیە، بۆیە ناتوانن ئەو کارە بکەن.

لە لایەکی دیکەوە و بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی پێكدادانیك لەگەڵ چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و چەندین چەكداری داعشیش كوژران و بڕیندار بوون.

ملازمی پێشمەرگەی زێرەڤانی (ملازم محەممەد ئیسماعیل) بە KDP.INFOی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە رووبەرووبوونەوەیەكدا لە شەلالی مووسڵ لە ئەنجامی تەقەی دۆشكە و قەنناسی چەكدارانی داعش بەرەوڕووی هێزەکانی پێشمەرگە، بەداخەوە پێشمەرگەیەكمان شەهید بوو، بەڵام توانیمان وەڵامێكی توندیان بدەینەوە و هەرچەندە ئاماری كوژراو و برینداری ئەوان دیار نییە، بەلام توانیومانە زیانی گیانی و ماددیی زۆر بە چەكدارانی داعش بگەیەنین."

بڵند ئیبراھیم- نەشوان بەرزنجی