Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی لقی14: کورسیی کۆتای شەبەک و مەسیحییەکانیش بە دەست دەھێنین

مووسڵ- تایبەت بەKDP.infoبەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، ئەم جارە دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ زۆر زیاد دەکات و ھەردوو کورسیی کۆتای مەسیحی و شەبەکیش بە دەست دەھێنین.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان لە مووسڵ، عیسمەت رەجەب، بە kdp.infoـی راگەیاند: رۆژانە بە بەردەوامی لە سنووری پارێزگای مووسڵ کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە ساز دەکەین و تێیاندا کارنامەی خۆمان بۆیان روون دەکەینەوە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی هەروەها گوتی: زۆر بەگەرموگوڕییەوە پێشوازی لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، بۆیە پێشبینیی دەکەین ئەمجارە دەنگەکانمان زۆر زیاتر بێت لە پێشوتر.

عیسمەت رەجەب دەڵێت: ئەم جارە ھەردوو کورسیی کۆتای مەسیحی و شەبەکیش بە دەست دەھێنین.

بڵند ئیبراھیم