Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیەدە 13ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریای دەستگیر كرد

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ئێوارەی ئەمڕۆ 13ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا كە بە نیازبوون بگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان، لەسەر سنوور لەلایەن پەیەدەوە دەستگیر کران.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، مستەفا جومعە، بەkdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر سنوور لە گوندی گربالات 13ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا كە بە نیاز بوون بگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام لە لایەن چەکدارانی پەیەدەوە رێگرییان لێ کراوە و دەستگیر کراون.

مستەفا جومعە گوتیشی: ئەو ئەندامانەی ئەوان بەبێ ھیچ ھۆکارێک دەستگیر کراون و تەنھا ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

جومعە گوتیشی تا پێدانی ئەو زیانیارییە بە ئێوە، تاوەکو ئێستا دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکراون.

بڵند ئیبراھیم