Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕەوەندی كوردی لە نۆروێژ پشتگیریی خۆیان بۆ لیستەكانی پارتی دووپات دەكەنەوە

نۆروێژ- KDP.INFO/لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و پشتگیری لە لیستی 213(پ.د.ك)، ڕێكخراوی ئۆستڤۆلدی پارتی، پێشمەرگە دێرینەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و بنەماڵەی شەهیدانی بەسەراكردنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەپكەگوڵی وەفاداری و ئاڵای كوردستان و زەردی پارتییان پێشكەش كردن.

هەڤاڵانی پارتی لەم سەردانەیاندا ڕێنمایی و ئامۆژگارییەكانی لقی شەشیان دا بە كوردستانیان و تاوەكو لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكاندا رۆڵی چالاك ببینن و دەنگی خۆیان بە لیستی پارتی و (213) بدەن كە بڕیارە هەڵبژاردنەكان لە رۆژی (27) ئەم مانگە لە وڵاتانی جیهانی و ئەورووپایی و لە نێوانیشیاندا ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە دەچێت، لە بەنبەردا كوردستانیان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و هیوای سەركەوتنیان بۆ پارتی لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاكان خواست.

جێگای ئاماژەپێكردنە بۆ پشتگیری لە لیستی 213 بڕیارە هەڤاڵانی رێكخراوەكانی پارتی سەردانی شارەكان بكەن بۆ بەسەركردنەوەی چین و توێژەكانی كوردستانی لەم وڵاتەدا و وێڕای ئەمەش زانیاری و رێنماییەكانی هەڵبژاردن و چۆنیەتیی دەنگدان بە لیستی 213ـیان بۆ شیی بكەنەوە.

ن. جەبەلی