Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جەخت لە دەنگدان بە لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگا و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران كرایەوە

لە كۆبوونەوەی نێوان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دڵشاد شەهاب و سەرۆكی لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نەوزاد هادی لەگەڵ مامۆستایانی زانكۆ و توێژەراندا، جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە لە پێناو گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتر و پاراستنی ئاسایش و خزمەتكردنی خەڵك، دەنگ بە لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگا و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بدەن.

 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەریەك لە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دڵشاد شەهاب و سەرۆكی لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نەوزاد هادی و كارگێڕانی لقی دوو و كاندیدانی هەردوو لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردن، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی زانكۆ، ناوچەی ئاسۆ كۆبوونەوەیەكی بۆ مامۆستایان و توێژەرەوانی زانكۆ ڕێك خست.

 لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە دڵشاد شەهاب و نەوزاد هادی، باسیان لە هەموو ئەو دەستكەوت و بووژانەوە فراوانەی كوردستان و شاری هەولێر كرد و جەختیان كردەوە كە پێویستە لە پێناو گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتر و پاراستنی ئاسایش و خزمەتكردنی خەڵك، دەنگ بە لیستی 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگا و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بدەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شاری هەولێر زیاتر خزمەت بكرێت.