Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سێ دەروازەی نوێی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوادا دەكرێنەوە

هەولێر / KDP.infoسێ دەروازەی هاتوچۆ لە نێوان خەندەقی ئەمنیی سنووری ڕۆژئاوای كوردستاندا دەكرێنەوە و، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەش ئاماژە دەدات كە هەر كەسێك لە دەرەوەی ئەو سنوورانەوە بێتە هەرێمی كوردستان، تێكدەر و قاچاخچییە.

دوای هەڵكەندنی خەندەقی ئەمنی لە سنووری ڕۆژئاوای كوردستان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنەناوەوەی تیرۆرستان و قاچاخچیان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەنوەری حاجی عوسمان، لە لێدوانێكدا بۆKDP.info گوتی : "لێدانی ئەو خەندەقە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هەرێمی كوردستانە و بەردەوام دەبین لە دروستكردنی ئەو خەندەقە و پێشوازی لە برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین".

گوتیشی:"لەو خەندەقە ئەمنییەی دروستمان كردووە، سێ دەروازەمان تێداكردووەتەوە كە ئامانجان خزمەتكردنی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە و هەر كەسێكیش لەو دەروازانەوە نەیەتە هەرێم، دیارە دژ بە كورد و تێكدەر و تیرۆرست و سیخوڕە.