Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

باڵەكایەتی.. بەردەوامبوونی چالاكییەكان بۆ پاڵپشتیی لیستی 213 و 76

لە بەردەوامیی چالاكییە جۆراوجۆرەكان بۆ پاڵپشتی لە لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76ـی پارێزگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژانە لە لایەن لقی 26ـی گوڵان و لیژنە ناوچەكانی سنووری لق، بە چالاكیی جۆراوجۆری جەماوەری و هونەری و رۆشنبیری پاڵپشتی لە لیستەكانی 213 و 76 دەكرێت.

لە درێژەی ئەو چالاكیانەدا كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەری كە لە لایەن لێژنە ناوچەی باڵەكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان و ناساندنی كاندیداكانی ناوچەكە بە دۆست و لایەنگرانی پارتی و هاووڵاتیانی ناوچەكە ساز كرا و لە كۆبوونەوە جەماوەرییەكەی چۆمان عەبدولرەحمان مەلا رەسوڵ بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان تیشكی خستە سەر خەباتی لەمێژینەی هاوڵاتیانی ناوچەكه كە بە دریژایی میژوو خزمەتی زۆریان بە شۆرشی مةزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتووخواز كردوە و ماڵ و حاڵی خۆیان كردووةتە بارەگای شۆرِش و دواجار بەیاننامەی 11ی ئاداری لێ كەوتەوە.

بەرپرسی لق بە ئامادەبووانی راگەیاند: وەك چۆن رابردوو توانیویانە خزمەت بە بزاڤی كوردایەتی بكەن، لە ئێستاشدا بە هەمان گورِوتین لە خەباتەكەیان بەردەوام بن و بۆ ئەمجارە لە رۆژی دەنگدان كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو لیستەكانی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76ـی پارێزگاكان بە دەنگەكانیان سەر بخەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە نەبرِاوەكانی ناوچەكە بەردەوامییان هەبێت.

لە لایەكی دیكةوة و بۆ پشگیری و پاڵپشتیكردن لە كارنامەی لیستەكانی 213ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و 76ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، مامۆستایانی ئایینیی سنووری قەزای چۆمان سەردانی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و، پشگیری و پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستەكانی پارتی دووپات كردةوە.