Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رۆژی 9-4 زەنگێك بۆ دیكتاتۆرەكان

کۆڤان ئیسماعیل بله‌یی

لە یادی ساڵڕۆژی رووخانی رژێمی سەددام و بەعسدا، دەبێت هەموومان چەند چركەیەك بووەستین و لە خۆمان بپرسین: ئەم وڵاتە زەنگینە بەرەو كوێ دەبەین؟ دەمانەوێت نەوەی داهاتوو بە چ شێوەیەك یادی ئێمە بكەنەوە؟

 پێم وایە گەڕانەوە بۆ دەستوور و پیادەكردنی بڕگەكانی بە وەفاوە، هەلێكی نوێ دەدات بە گەلانی عێراق بۆ پێكەوەژیانێكی ئاشتی و بنیادنەرانە، نوێنەرانی هێزە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق لە سەر ئەو ڕاستییە كۆك بوون كە چیتر دەستەڵات لە وڵاتەكەدا مەركەزی نەبێت. ڕابردووی تاڵ و پڕ كارەسات و كوشتار لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی، عێراقی زەنگینی كردبووە دۆزەخ. كەم كەس خەیاڵی بۆ چارەسەی گونجاو و درێژخایەن دەچوو، گەلی كوردستان تووشی جەنگ لە دوای جەنگ بوو. زۆربەی ڕێگەوبان و پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە لە كوردستاندا بۆ مەبەستی سەربازی بوون. كوشتار و ئەشكەنجە بەو مەبەستە بوو كە نەك تەنها ژێرخانی ئابووریی وڵات لە بەر یەك هەڵبوەشێنن، بەڵكو هەلومەرجی ژیان لە كوردستان نەهێڵن.

 داڕشتن و پیادەكردنی سیاسەتی ئەنفال لووتكەی نەهامەتی بوو لە مێژووی پێكەوەژیانماندا لە عێراق و جۆرێك لەو كەسانەی كه ئیستا حوكم له عێراق دەكه ن فكرێكی نیمچە بەعسیانەی هەرماوه بەرامبەر كورد و سەدامی دیكتاتۆر بۆیان نەبووەتە پەند و وانەیەک كه هەموو دیكتاتۆرێك دواڕۆژی لەداردانه.