Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی: دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە

سکای نیوز- KDP.infoسەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەرەو یەکێتییەکی کۆنفیدراڵی دەڕوات و دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە. ئەم لێدوانەی بارزانی لە میانەی بەرنامەیەكە كە كەناڵی "سكای نیوز" لەگەڵیدا سازی داوە و شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ی داهاتوو، بڵاویدەكاته‌وه‌ كە تێیدا سیستمی كۆنفیدراڵی و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دەخاتە بەر باس.

دیداره‌كه‌ له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری سووریایی، زینه‌ یازجییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌عات 10ـی شه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌ناڵی (سكای نیوز)ـی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، بە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبیی راگەیاند "هەرێمی کوردستان بەرەو یەکێتییەکی کۆنفیدراڵی لەگەڵ عێراق دەڕوات و دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ بەڕێوەیە."

 ئەم لێدوانانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا دێ لەسەر پشک و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کێشەی ئەو دەسەڵاتە فیدراڵیانەی کە مافی هەرێمی کوردستانن لە عێراق.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند بۆنەیەکدا بەهۆی قووڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە ماوەی دوو مانگە حکوومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی فیدراڵی عێراق رەوانەی هەولێر نەکردووە رایگەیاند، ئەگەر دەستەڵاتدارانی بەغدا سوورن لە سەر هەڵوێستیان لە دژی هەرێمی کوردستان، ئەوا با پێکەوە دابنیشین و کۆتایی بەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوانمان بهێنین.