هەولێر- KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی (پ.د.ک)، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆ بووەوە و تێیدا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بڕیارى بڕینى بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتى بڕیاربهدهستى حکوومه‌تى فیدڕاڵى کرد و هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستانى به‌رز نرخاند که لێکدانه‌وه‌ى پلان داڕێژهرهکانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه و سه‌لماندیان له پێناو پرسه نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانییه‌کان خۆڕاگر و به‌ره‌نگارى هه‌موو پلان و هه‌وڵى ئه‌وانه‌ى دژى سهروهرییهکانمانن و ده‌یانه‌وێ بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه، ده‌بنه‌وه. هاوکات پێکهێنانى کابینه‌ى هه‌شته‌م بە زه‌روره‌ت دەزانێ جەخت دەکاتە و په‌له‌ى لێ بکرێت و ئه‌وه‌نده‌ى له توانادا بێت، زۆرینه‌ى پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و سیاسى تێیدا به‌شدار بن.
به سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى، ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارتی کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخى کوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تى، دواى گفتوگۆ و لێکدانه‌وه‌ى ته‌واوى ره‌هه‌نده‌کان ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه بوون به ئه‌جێنداى کۆبوونه‌وه‌کە بوون:
ته‌وه‌رى یه‌که‌م: بارودۆخى عێراق دیاره که له هه‌موو رووه‌کانه‌وه به‌ره‌و خراپتر و لێکترازان ده‌چێت، بارى ئه‌منى به شێوه‌یه‌ک تێکچووه که پێکه‌وه‌ژیانى پێکهاته‌کانى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بى و سیاسى به‌ره‌و ئاقارێکى نه‌خوازراو ده‌چێت، ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه له ئاکامى پابه‌ند نه‌بوون به مادده ده‌ستوورییه‌کان و هزرى به‌لاوه‌نان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و خۆسه‌پاندن دروست بووه، له لایه‌ن به‌شێک له به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌سته‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌کرێت، بۆیه کۆبوونه‌وه داوا له هێزه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کان ده‌کات که هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوورى عێراق و رێگه له ئاکام و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته که کاره‌سات له دواى کاره‌ساتى به‌دواوه‌یه بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پاراستنى برایه‌تى و یه‌کتر قه‌بووڵ کردن و پێکه‌وه ژیان.
ته‌وه‌رى دووه‌م: بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان . کۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى له سه‌ر بڕیارى بڕینى بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتى بڕیاربهدهستى حکوومه‌تى فیدڕاڵى کرد و هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستانى به‌رز نرخاند که لێکدانه‌وه‌ى پلان داڕێژهرهکانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه و سه‌لماندیان له پێناو پرسه نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانییه‌کان خۆڕاگر و به‌ره‌نگارى هه‌موو پلان و هه‌وڵى ئه‌وانه‌ى دژى سهروهرییهکانمانن و ده‌یانه‌وێ بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه، ده‌بنه‌وه، بۆیه کۆبوونه‌وه داوا ده‌کات هه‌موو توانا بخرێته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان.
له لایه‌کى دیکه‌وه له به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌کى گرنگى هه‌ڵبژاردنداین بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کى دیموکراسیانه‌یه که پێویسته و داکۆکى ده‌که‌ین له هه‌ڵبژاردنێکى ئازاد و بێگه‌رد و شه‌فاف، ململانێکان سه‌رده‌میانه بن و رێز له بیروڕا و ئایدۆلۆژیاى یه‌کتر بنرێ، هه‌روا پاراستنى یه‌کڕیزى و پێکه‌وه ژیانى نێوماڵى کوردستانى.
ته‌وه‌رى سێیه‌م: پێکهێنانى کابینه‌ى هه‌شته‌م زه‌روره‌ته و په‌له‌ى لێ بکرێت و ئه‌وه‌نده‌ى له توانا دابێت، زۆرینه‌ى پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و سیاسى تێیدا به‌شدار بن و له‌و بڕوایه‌داین که ئه‌م یه‌ک ریزیه، هێز و تواناى زیاترمان ده‌داتێ بۆ مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان.
ته‌وه‌رى چواره‌م: ته‌وه‌رى ناوخۆى پارتى: باس له ئاماده‌کارییه‌کان کرا که بۆ هه‌ڵبژاردن کراوه و پێویسته هه‌موو هه‌ڤاڵان به کادیر و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى پارتیمان که هه‌موو وزه و تواناى خۆیان به‌کاربهێنن بۆ سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌که به گشتى و سه‌رکه‌وتنى پارتیمان به تایبه‌تى، بۆ ئه‌مه‌ش هاندانى ئه‌وانه‌ى که مافى ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ چوونه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و به‌شدارى له‌م پرۆسه‌یه گرنگه‌دا بکه‌ن و ده‌نگ به کاندیده‌کانى پارتیمان بده‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکان و له‌م روانگه‌شه‌وه به پێویستى ده‌زانین له‌م پرۆسه‌یدا بارى ئاسایش و ئارامى هاووڵاتیان به هاوکارى دام و ده‌زگاکانى ئاسایش دیارى کراو بۆ مه‌به‌ستى سه‌ره‌وه و خاوێن راگرتنى ژینگه‌ى شاروشارۆچکه‌کان.
ته‌وه‌رى پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به پرسى کورد له پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌کى ئاشتى و دیموکراسیانه و هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتى له کوردستانى تورکیا به‌رز ده‌نرخێنین و پشتگیرى ده‌که‌ین له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌کانیشدا، ده‌رکه‌وت گه‌لى کورد و تورک ده‌نگى دا به ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قه‌بووڵ کردن، بۆیه کۆبوونه‌وه به باشى زانى پیرۆزبایى سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌که به گشتى و سه‌رکه‌وتنى ئاکه‌په و به‌ده‌په به تایبه‌تى ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها له کاتى شادبوونى هه‌ردوو لایه‌ن به سه‌رکه‌وتنیان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و بۆ پتر پێشخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئێمه‌ش پشتگیرى هه‌نگاوه‌کانیان ده‌که‌ین له‌م رووه‌وه.
ته‌وه‌رى شه‌شه‌م: سه‌باره‌ت به بارودۆخى کوردستانى سووریا: کۆبوونه‌وه پشتیوانى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر ده‌سکه‌وتێکى نه‌ته‌وایه‌تى له‌و پارچه‌ى کوردستان نراوه ئه‌گه‌ر به به‌شدارى هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانى به‌شدار له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا بێت و جه‌خت له هه‌مان راى رابردووشمان که له چوارچێوه‌ى رێککهوتنهکهى هه‌ولێردا دیارى کراوه، ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌ر وه‌کو کۆبوونه‌وه پشتیوانى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر یه‌کگرتن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ى هێزه سیاسیه‌کان له هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستان و به هه‌نگاوێکى گرنگ و هێز به‌خشینه‌یه به خه‌باتى سیاسى و نه‌ته‌وایه‌تى ده‌زانێ.
له کۆتایى دا کۆبوونه‌وه پیرۆزبایى له خه‌ڵکى سته‌م دیده‌ى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى کرد به بۆنه‌ى بوونى به پارێزگا، به‌و هه‌وڵ و کۆششهى سه‌رۆک بارزانى و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هیوادارین به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوویه‌کى بچوک بێت له‌و هه‌موو کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ى به سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رى کاره‌ساتى ئه‌نفال 4/14 که ده‌که‌وێـته هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، ئێمه له پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ رێزگرتن له قوربانیانى پرۆسه‌ى ئه‌نفال و که‌سوکاریان و، گه‌وره‌یى کاره‌ساته‌که، له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن راده‌گرین.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان
2014/4/6