Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

200 هەواداری لایەنەکانی دیکەی شاری سلێمانی هاتنە ناو ڕیزەکانی پارتییەوە

سلێمانی-/KDP.info سەدان هاووڵاتیی لایەنەکانی شاری سلێمانی پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکەن، کارگیڕی ریَکخستنی لقی چواری پارتییش جەخت لەسەر زۆر بوونی ژمارەی لایەنگرانییان دەکاتەوە.

بە شێوەیەکی فەرمی سەدان لایەنگری حیزبە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە شاری سلێمانی و دەیان کەسی بێلایەن پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە كرد، کارگیڕی ریَکخستنی لقی چواری پارتی، شەمێران عەلی، بۆ KDP.infoگوتی: "لە دەرەنجامی کار و چالاکییەکانی لقی پارتیمان و بەردەوامی هاتنە ناو ریزەکانی پارتیمان لە لایەن چین و تویژەکانی خەڵکی سلێمانی، پیشوازیمان کرد لە زیاتر لە 200 هەواداری لایەنەکانی تر و هاوولاتیانی بێلایەنی شاری سلێمانی کە بڕیاریان داوە دەنگی خۆیان بدەنە لیستی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنەکان".
شیاوی ئاماژەیە، ئەو لایەنگرانە لەلایەن بەرێز بەرپرسی لقی 4 و کارگیری رێکخستنی لق پیشوازی گەرمیان لێ کرا.