Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی نامەیەکی له‌ شا عەبدوڵڵاوه‌ پێگەیشت

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت.

لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە، "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان".