Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارێزگار بۆ KDP: پێنج كه‌س دەستگیر کراوون و ڕاستییەکانیش ئاشکرا دەکەین

ھەولێر-KDP.info- دەزگا ئەمنییەکانی شاری ھەولێر ٥ کەس دەستگیر دەکەن و بەپێی زانیاریەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەکرێت بە مەبەستی گەیاندنی ئەنجامی ھۆکاری سوتانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستکراوە بۆ ھۆکاری سوتانی بازاڕی لەنگە و چەند بازاڕێکی دیکەش، ئامانج لەو لیژنەیە گەیشتنە بەڕاستی ھۆکاری سوتانی ئەو بازاڕە.

لەمبارەشەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سوتانی یەکەمی بازاڕی لەنگە دوو کەسمان دەستگیر کردووە و لە سوتانی دووەمی بازاڕەکە سێ کەس گیراون ئێستا ھەر ٥یان لە لیژنەی لێکۆڵینەوەدان و دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ڕاستییەکان بۆ ھەموو لایەک و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەین".

ھاوکات ڕاشیگەیاند: "بۆ ئەم مەبەستە پشت بە کامێرای چاودێری و کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان بەستراوە و ھەر کەسێکی دیکەش پەیوەندی بەھۆکاری سوتانی ئەو بازاڕەوە ھەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

 

كارزان هه‌ورامی