Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"کۆلێژی پەروەردەی مەخموور دیاری سەرۆک بازرانییە"

مەخموور  _KDP.info_ بڕیارە کۆلیژی مەخموور لە ھەولێر بگوازرێتەوە بۆ سەنتەری قەزای مەخموور و بەرپرسی لقی قەرەچوغی یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش دەڵێ: کۆلیژەکە دیاری سەرۆک بارزانی بوو دوای گەڕانەوەش باڵەخانەیەکی سەردەمیانە بۆ کۆلێژەکە دروست دەکرێت.

محەمەد بەرزنجی، بەرپرسی لقی قەرەچوغی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کۆلێژی پەروەردەی مەخموور سەر بە زانکۆی سەلاحەددینە و دیاری سەرۆک بارزانیە بۆ خەڵکی مەخموور، بەڵام دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەھۆی ڕەوشی ئەمنییەوە کۆلێژەکە گوازرایەوە ھەولێر و قوتابیان بەردەوام بوون لە خوێندن لەو کۆلێژە، جارێکی دیکە کۆلێژی مەخموور دەگەڕێتەوە شارۆچکەی مەخموور بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن و سوودمەندبوونی زیاتری قوتابیانی دەڤەری مەخموور.

بەرپرسەکەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گوتیشی: سەرۆک بارزانی کاتی خۆی سەردانی شارۆچکەی مەخمووری کردبوو بەھۆی قوربانیدان و  خەباتی خەڵکی دەڤەرەکە دیارییەکی پێشکەش بە خەڵکی مەخموور کرد، ئەویش کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی مەخموور و دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانەیە بۆ کۆلیژی مەخموور لە کاتێکی گونجاودا، دوای ئامادەکارییەکان دەست بە دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێژی مەخموور دەکرێت.

محەمەد بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کۆلێژی مەخموور لەچەند ڕوویەوەکەوە گرینگی خۆی ھەیە بۆ دەڤەرەکە، چونکە قەزای مەخموور لە بواری کشتوکاڵ و نەوت و ئابووری و سیاسیش پێگەی خۆی ھەیە و قوتابیان و خەڵکی دەڤەرەکە سوپاسگوزاریی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ دیاریەکەی بۆ کردنەوەی کۆلیژی پەروەردەی مەخموور.

قائید میرۆ