Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/4/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆیان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقیى فیدراڵییان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.