Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هەڵبژاردن بەبێ پارتی ناكرێت

ھەولێر-KDP.info- شاخەوان عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێـت، هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان ناكرێت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق هەستیان بەوە كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ نیسان ٢٠٢٤، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، راگەیاند: "ئەگەر تێبینییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبەتە بە گەلی كوردستان چارەسەر نەكرێن ئەوە هێز و لایەن سیاسییەكانی عێراقیش تێگەیشتوون هەڵبژاردن بەبێ پارتی ناكرێت."

هاوكات ئاماژەی بەوە داوە، لە گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆمسیۆن بەردەوامن و هەنگاو نراوە بۆئەوەی بەشێك لەوانە چارەسەر بكرێت، چەند لەو گرفتانە چارەسەر دەبێت و دیار نییە چەند هەڵبژاردن دوا دەكەوێت.

بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێ و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەشتی دەكرێت، بەڵام بەهۆی بڕیارەكانی دادگا و دەستوەردانكردن لە یاسا و پرۆسەی هەڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە، بەوشێوەی دادگا بڕیاری داوە بەشداری لە هەڵبژاردن نەكات.