Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممه‌ 17ی نیسان، بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی، خولی 16یەمینی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

16 ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب لەلایەن دەزگای مەداوە بەڕێوە دەچێت و بەئامادەبوون و چاودێری سەرۆك بارزانی، ئەو پێشانگەیە لە بواری فەرهەنگیی بووەتە چالاكییەكی گەورەی ساڵ.

لەم پێشانگەیەدا كە هەموو ساڵێك لە مانگی نیساندا بەڕێوە دەچێت، چەندان كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری كورد و بیانی بەشداریی دەكەن، هاوكات چەندان كۆڕ و سیمیناری رۆشنبیریی تێدا دەكرێت، سەتان هەزار خوێنەریش لە سەرانسەری كوردستانەوە رووی تێدەكەن.

بڕیارە رۆژی چوارشەممه‌ 17ی نیسان، بە بەشداریی زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەكان و وڵاتە بیانییەكان، نمایشكردنی یەك ملیۆن و 500 هەزار  كتێب لە بوارە جیاوازەكانی زانست و ئەدەب و هونەردا بەداشكاندن لەسەر نرخی كتێبەكان تا 50% بكرێتەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژ لە پێشوازیی خوێنەرانی كتێبدا بێت.

 

سۆران عەزیز