هەولێر-KDP.info- (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70، پێوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی په‌رله‌مان و، لێژنه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ر پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و80 زۆر ئیجابی بووه باسی پێشختسنی هێزی پێشمه‌رگه‌ش كراوه.
(شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌کەی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه و، لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان زۆر گرنگ بوو، چونكه ده‌بێت وه‌زیر به دوای ئه‌و وه‌ڵامی ئەو پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت كه لێی ده‌كرێت و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزی یه‌كه‌ی 70 و 80 كه چی بكرێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێز؟ چۆن بودجه بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت؟، و چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاساكانی په‌رله‌مان له باره‌ی پێشمه‌رگه بخرێته‌وه واری جێبه‌جێكردنه‌وه؟ له‌هه‌موو پرسیاره‌كان گرنگرت ئه‌وه‌یه كه چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پێشمه‌رگه باشتر بكرێت؟ چونكه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیاری جدی بوون ده‌بوو هه‌ردوولا له گفتووگۆكان قسه‌ی له باره‌وه بكه‌ن.
(جه‌عفه‌ر مسته‌فا) گوتیشی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خێرایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه هه‌بوو به‌تایبه‌تی بابه‌تی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ كه له‌سه‌رتارسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جه‌نگه هه‌یه و، ناتوانرێت پێشمه‌رگه پاشه كشه پێبكرێت هه‌ندێك یه‌كخستنه‌وه بكرێت، له‌سه‌ر میزانیه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ڕێگریی گه‌وره هه‌یه، به‌ڵام یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێز له ڕووی سیاسیه‌وه هیچ گرفتێك نییه و وه‌زیری پێشمه‌رگه چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری له‌مه‌و دوا یه‌كه‌ی 70 و 80 یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریارییان ده‌بێت و، كڕینی پێویستیی پێشمه‌رگه له كڕینی چه‌ك و جلوبه‌رگ، له ڕێگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بێت و، ئه‌مانه ده‌ستپێشخه‌ریی باشن.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70، ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌ش دا كۆبوه‌ونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، بۆیه په‌رله‌مانتاران پێشنیاریان هه‌بوو، به‌ڵام بڕیاریان دا پرسیاره‌كانیان هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌ت و، په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆ ببنه‌وه و، هه‌ركاتێكیش په‌رله‌مانتار ویستی ده‌توانێت سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات بۆ پەیداکردنی زانیاری.