ئانکارا-KDP.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا(ئه‌ردۆغان)، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامی بۆ پێشمه‌رگه خواست. هاوکات پیشتگیریی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هەولیر و بەغدا دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19ـی دێسه‌مبه‌ری 2014، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆشكی كۆماریی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا "ئاك سارای"، له لایه‌ن (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆکكۆماری توركیاوه پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخ و ڕه‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شنگال و ناوچه‌ی زوممار تاوتوو كرا و، (ئه‌ردۆغان) وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامی بۆ پێشمه‌رگه خواست.
دواڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عێراق، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه (ئه‌دۆغان) پیشتگیریی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست ڕێككه‌وتنه‌كه ببێته سه‌ره‌تای چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
(نێچیرڤان بارزانی) و (ئه‌ردۆغان)، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئانکارایشیان خسته به‌ر باس و داكۆكییان له فراوانكردن و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه، به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا جێگه‌ی بایه‌خن.