مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی کردە تیرۆریستی و سەربڕینەکانی داعش کرایە ئامانجی گورزی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و کوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هاوکاریان بوون لە ئاشکراکردنی شوێنی سەرکردەکانی داعش.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە KDP.infoی ڕاگەیاند، له به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هێزی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، گه‌وره تیرۆرستێك به ناوی (ره‌زوان تالب حوسێن ئیسماعیل ئه‌لحه‌مدوونی) كوژرا، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراقدا، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و سه‌ربڕینه‌كانی له عێراقدا ده‌كرد.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی The Telegraph، ئه‌لحه‌مدوونی یەکێک لە 20 سەرکردە هەرە دیارەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و بەرپرسی سنووری سنووری نێوان عیراق و سووریایش بووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دووپاتی كرده‌وه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له راوه‌دوونانی سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستان و كوشتن‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی كرد، كه له ئاشكراكردنی شوێنی سه‌ركرده‌كانی داعش هاوكارییان ده‌كه‌ن.