Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 01:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كورد، لە هاوپەیمانەتیی چیاكانەوە بۆ كۆشكی سپی
| KDP.info


پێشوازی سەرۆککۆماری فەرەنسا(فڕانسوا ۆلاند)، لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە. هەولێر

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕانی رۆژهەڵاتی ناوین و چینوتوێژەكانی هەرێم، رایدەگەیەنن كە، كورد بە هۆی بەرخودان لە قۆناخی چیاكان و دیپلۆماسییەتی بەهێزی ئێستای حوكمڕانی، كۆشكی سپی، بە سەرسامییەوە لێی دەڕوانێ و كوردی وەك هاوپەیمان لە رۆژهەڵاتی ناوین، دەستنیشان كردووە.

چیاكان، شوێنی بەرخودانی سیاسی و داڕشتنی نەخشەی داهاتووی ئەمڕۆی كوردستان بوون، بەپێی گوتەی پسپۆڕی رۆژهەڵاتی ناوین (جوست هیلتەرمێن) كە بۆ كرێیسس گرووپ نووسیویەتی، "كورد لە رابردوودا مەلیكی چیاكان بوون، لە ئێستایشدا مەلیكی بڕیاردەری عێراقن، چونكە بە بێ كورد، مەحاڵە حكوومەتێكی فیدڕاڵی لە عێراق، پێك بهێنرێت".
مێژووی كورد، لە چیاكان نووسراوەتەوە، چونكە لانەی رێبەرە مەزنەكانی كورد بووە، رێبەری گەورەی نەتەوەی كورد (بارزانیی نەمر)، بە درێژایی بەرخودانی سیاسی، بەیاننامەی 11ـی ئازاری 1970ـی لە چیاكانەوە بە رژێمی پێشوو واژۆ كرد. لە راپەڕینە مەزنەكەی 1991، لە ژێر سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی)، پێشمەرگە كاتێ لە چیاكانەوە بەرەو شار گەڕایەوە، رژێمی پێشووی عێراقی شۆك كرد و تێكی شكاند، پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدایك بوون. ئەمەریكا، لە مەملەكەتی چیاكان، (هەرێمی كوردستان) بەرنامەی ئازادكردنی عێراقی شانبەشانی پێشمەرگە، داڕشت. هەر لەو مەملەكەتە، دەوڵەتی عێراق دروست كرایەوە، دەستوور نووسرایەوە و بانگەوازی فیدڕاڵی بۆ عێراق كرا.
ئەمڕۆیش هەرێمی كوردستان، كە شەڕی گەورەترین دەوڵەتی تیرۆریستی داعش دەكات، لە كۆشكی سپی (بارەگای فەرمیی كاروباری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا)، سەركردایەتیی ئەو جەنگەی رادەستی هەرێمی كوردستان كردووە. كورد، لە ئێستای ناوچەكەدا مەلیكی لە ناوبردنی تیرۆرە.
(خەلیل بارزانی)، بەكالۆریوس لە زانستە سیاسییەكان، بۆ KDP.info دەڵێت، "رابردووی كوردستان، پڕیەتی لە داستانی نەبەردایەتی، ئەو كات پشت و پەناگەی كورد، چیاكان بوون، (سەرۆك بارزانی) لە چیاكانەوە سەركردایەتیی بەرەی جەنگی دەكرد و بەرگریی لە كوردستان دەكرد، بە سیاسەت و دیپلۆماسەتی (سەرۆك) بەرهەمی راپەرین، پەرلەمان، حكوومەت و هەرێمی كوردستان، لە دایك بوون، ئەمڕۆیش ئێمە ئەوەندە بەهێزین كە لێرەوە لە بری هەموو جیهان جەنگی دژ بە تیرۆر دەكەین". دەشڵێت، "جاران چیاكان دۆستی ئێمە بوون، ئەمڕۆ كۆشكی سپی هاوپەیمانی ئێمەیە، بە هۆی دیپلۆماسییەتی بەهێزی (سەرۆك بارزانی) لە رۆژهەڵاتی ناوینەوە، جیهان پاڵپشتیی كورد دەكات".
كوردەكان، لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان، بە سیاسەتی هەرێمی كوردستان، گەشبینن و ئەم گەشبینییە لە ئێستادا لە رۆژئاوای كوردستان زێتر بووە. چاودێری سیاسی (عەباس مەحموود) خەڵكی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، بۆ KDP.info دەڵێت، "لە رۆژ ئاوای كوردستان، بە دڵ و گیانەوە لە (سەرۆك بارزانی) دەڕوانرێت و پێمان وایە كە لەسەر دەستی (سەرۆك) لە داهاتوویەكی نزیكدا دەوڵەتێكی كوردی دەبینرێت و خەونی سەربەخۆیی كوردستان نزیكە، هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) وایان كردووە هەموو جیهان پاڵپشتی كورد بێت، ئەمە بۆ ئێمەی كورد، شانازییەكی گەورەیە كە، (بارزانی) سەرۆكمانە".

كۆشكی سپی بە دیپلۆماسییەتی كورد سەرسامە

هەرێمی كوردستان كە بە نەوت و غاز دەوڵەمەندە و سامانێكی سرووشتیی هەیە، بەلای پسپۆڕی رۆژهەڵاتی ناوین (جوست  هیلتەرمێن)ـەوە، پێویستە كورد زیاتر بایەخ بە دەرهێنانی نەوت و غاز بدات، چونكە زیاتر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ددانی پێدا دەنێت، رۆڵی هاتنەپێشەوەی ئەمەریكایش لەو نێوەندەدا گرنگە، ئەمە گەرەنتیی زیاتر بە داهاتووی هەرێمی كوردستان دەدات.
(هیلتەرمێن) نووسیویەتی كە، كورد ژیرانە سیاسەت دەكات، لەلایەك توانیویەتی وڵاتانی دراوسێی لە خۆی رازی بكات و لەلاكەی دی، حكوومەتی عێراق بە بێ بەشداریی كورد ناتوانرێ پێك بهێنرێت، هەروەها ئەمەریكا و هاوپەیمانانی، خاكی كوردستان دەپارێزن.
ئەم پسپۆڕە دەڵێ، كورد بۆ دوو ئامانج لە عێراقدا كار دەكات: یەكەم نەهێشتنی سیستەمی مەركەزی كە دەوڵەتی عێراق، وەك رژێمەكانی پێشوو نەبێتە هۆی مەترسی و ستەمكردن لە كورد. دووەم: دەوڵەتی عێراق، رێگر نەبێ لە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان. هەموو ئەمانە بەلای (جوست هێلتەرمێن)ـەوە، بوونەتە خاڵێكی بەهێز كە كورد، بە سیاسەتێكی ژیرانە لە رۆژهەڵاتی ناوین دەركەوتووە.
شارەزا لە داتای راگەیاندراو ئەندازیار (هەردی نورەددین)، بۆ KDP.info لە بابەت نووسینەكەی (جوست هێلتەرمێن)، دەڵێت، "ئەم خاڵانەی (هێلتەرمین) لەسەر هەرێم باسی كردوون، بە دڵنیاییەوە خاڵی بەهێزی دیپلۆماسیی وەچەرخێنن و واقیعی سیاسەتی ئێستای كوردن، بۆیە كۆشكی سپی، بە سەرسامییەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێ و وەك هاوپەیمانێك لە رۆژهەڵاتی ناوین، دەستنیشانی كردووە".
شاو كوردی
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact