Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 20:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بنەماڵەی شەهیدان بۆ گۆڕان: رێگا نادەین موزایەدە بە خوێنی شەهیدەكانمانەوە بكەن
| KDP.info


گەرمیان-KDP.info- وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ بزووتنەوەی گۆڕان، بنەماڵەی شەهیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە دەربەندیخان ڕایدەگەیێنن، رێگا بەو بزووتنەوەیە نادەن لە شارۆچكەی دەربەندیخان موزایەدەی سیاسی بە خوێنی شەهیدەكانیانەوە بكات.

(پێشڕەو سەرباز عەبدوڵڵا) برازای شەهیدی فەرماندە (ئەنوەر عەبدوڵڵا) كە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە جەلەولا شەهید كرا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەهیدی ئێمە لە پێناو خاكى كوردستاندا ‌شەهید بوو، لە سەرەتای شەهیدبوونی فەرماندە (ئەنوەر عەبدوڵڵا)ـیشدا، بزووتنەوەی گۆڕان بە هەر جۆرێك بێت وێنەیەكیان پەیدا كردبوو و هەڵیانواسیبوو، بەڵام وەكو بنەماڵەی شەهید پێیانمان ڕاگەیاند كە پێمان ناخۆشە وێنەی شەهیدی ئێمە لەوێ هەڵبواسن و بۆ موزایەدەی سیاسی بەكاری بێنن، چونكە كاتێك شەهیدێكی خۆبەخشمان دا لە 22-7 لەناو مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان پیان گوترابوو كە ئەمانە رۆیشتوون بۆ شڕەخۆری و كوژراون، جگە لەوە تا دوێنێیش بە شەهیدەكانی ئێمە گوتراوە میلیشیا و كودەتاچی، بۆیە پێمان باش نییە شەهیدی ئێمە لە تەنیشت كەسێكەوە وێنەكەی هەڵواسرێت كە لە توركیا خۆی تەقاندووەتەوە، هەر لەبەر ئەوە پێمان گوتن وێنەكە دانەنێن".

گوتیشی: :"لەو مەراسیمەی ئەنجامیان دا، بڕیار وابوو وێنەی شەهیدی ئێمە دانەنێن، بەڵام دوێنێ بەر لەوەی دەست بە مەراسیمەكە بكەن، بینینمان وێنەكەیان داناوە، ئەمەیش بێڕێزی بوو بەرامبەر بە ئێمە كرا و دووەمیش بێڕێزییەكی تریشە بەرامبەر بە شەهیدەكەمان،‌ كاتێك لەزگەیەكی ڕەشیان لە وێنەكە داوە و دایانناوە دوای ئاگاداركردنەوەیەكی تر ئینجا وێنەكەیان لابرد".

(پێشڕەو) دەشڵێت: " لە وتارەكەی بەرپرسی مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە دەربەندیخان گوتبووی، پارتی هەڕەشەی بڕینی قوتی ئەو خەڵكەی كردووە و بۆیە وێنەكانیان لاداوە، بەڵام پێمان ڕاگەیاند كە ئێمە خۆمان بە خاوەنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەزانین و نە بۆ پلە و پۆست لەناو ئەو حزبەین نە بۆ پارە، بەڵكو بۆ هەمو قوربانییەك ئامادەین و شەهیدەكەمان شەهیدی هەموو كوردستانە و لەپێناو خاكی كوردستان شەهید بووە، هەر حزب و لایەنێكی سیاسییش كار بۆ سەربەخۆییی كوردستان و یەكڕیزیی نشتیمانی كوردستان بكات، بێ دوودڵی ئامادەین هەر رێوڕەسمێك بكات لە هەر شوێنێك بێت شانازی پێوە دەكەین، بەڵام ئامادە نین وێنەكانمان بەدەستی كۆمەڵە كەسانێك دابنرێت كە رێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان و شەهیدەكان و رێبازی پیرۆزی (بارزانی) نەگرن".

لای خۆیشیەوە (ڕەهێل جاف) بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە شارۆچكەی دەربەندیخان چوار شەهیدی دەستی تیرۆریستانی داعش هەن، ئەوانیش سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ویستی لە مەراسیمێكدا لەگەڵ پێنج وێنەی تر وێنەكانیان هەڵواسێت كە یەكیان لە توركیا خۆی تەقاندووەتەوە و یەكێكی تریش لە قەندیل كوژراوە و ئەوانەی تریش لە شەڕی تیرۆریستانی داعش شەهید نەبوونە، بۆیە چەندین جار وەكو كەسوكاری شەهیدان ئاگاداری لیژنەی ناوچەی دەربەندیخان و قایمقام كراوەتەوە، هەروەها كەسوكاری شەهیدان ئاگاداری بزووتنەوەی گۆڕانیان كردووەتەوە كە حەقیان بەسەر شەهیدی ئێمەوە نەبێت و شەهیدەكانمان شەهیدی كوردستانن و بۆ خاك و كوردستان شەهید بوونە و پێشمەرگەی پارتیی بوون، بۆیە دوێنێ كەسوكاری شەهیدان و لیژنەی ناوچەكەمان نەیانهێشت ئەو وێنانە دابنێن و خۆمان وەكو لیژنەی ناوچەی دەربەندیخانی پارتی و لقی 22ـی گەرمیان، لە رێوڕەسمێكی گەورە و شاییستەدا دایاندەنێین كە ئێستا سەرقاڵی ئەوەین لە نزیكترین كاتدا بۆ ئەو چوار شەهیدەقارەمانە وێنەی گەورە لە شوێنە گشتییەكانی ناوشار دابنێین".

(جاف) گوتیشی :" ناكرێت موزایەدەی سیاسی بە شەهیدەكانەوە بكرێت، چونكە شەهیدی كوردستانن و خوێنی خۆیان بۆ كوردستان ڕشتووە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمانە شوێنكەوتووی رێبازی پیرۆزی (بارزانی نەمر)ـن و پارتین، ئەمە وەڵامێكە بۆ ئەوانەی دەڵێن پارتی نەیویستووە وێنەی شەهیدەكانی هەڵبواسرێت".

 

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact