هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بۆ وێبسایتی فیللی ڕایگه‌یاند، سنوورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها لەسەر كاغەز ماون و لەسەر ئەرزی واقیع حەقیقەتێكی دیكە هەیە. دەوڵەتی كوردستانیش دەبێتە دورگەیەكی سەقامگیر لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ماڵپه‌ڕی 'فیلی كۆم' له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ڵێت: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌په‌له‌ی داوه‌ته سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ هاتنی خه‌لافه‌تی داعش له عێراق و سووریا و، داگیركردن و سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوانیان، ئیتر پێویسته دووباره بیر له داڕشتنی سنووری نوێ بكرێته‌وه. بەڵام نەك وەك 100 ساڵ پێش ئێستا كاتێك بەریتانیا و فەرەنسا ئەم ناوچەیەیان دابەش كرد و پرسیشیان بە كەس نەكرد، دەبێت ئەمجارە سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێك بن لەم پرۆژەیە.''
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا به پراكتیكی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێ كردووه و، ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن، ئه‌وا سنووره كۆنه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه ماون و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا شتی نوێ هه‌ن.
فیلی كۆم ده‌ڵێت: به ڕاستی له عێراق و سووریا ئه‌وه روویداوه و سنووره‌كان گۆڕدراون و سنووره‌كانی سوننه و شیعه جیا كراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند له چه‌ند شوێنێك هێشتا تێكه‌ڵن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیا نه‌كرێنه‌وه، شه‌ڕ و كوشتار به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌كرێ ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ سیسته‌می فیدراڵییه‌كی نوێ بۆ داهاتوو.
'كورد له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌دوبیست و سێوه ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه.'
ماڵپه‌ڕی فیلی كۆم له (سه‌رۆك بارزانی) ده‌پرسێت ئایا ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی بۆ ئێران و توركیا و سووریایش ده‌خوازێت؟ (سه‌رۆك بارزانی) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هه‌ر پارچه‌یه‌ك له كوردستان له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بووه و، ستراتیژی و ته‌ركیزی ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر كورده‌كانی عێراقه.
سه‌رۆك بارزانی هاوكات ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایش (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام دژایه‌تیمان نه‌كات، ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین.
(سه‌رۆك بارزانی) ده‌ڵێت: زه‌حمه‌ته سووریا وه‌ك خۆی یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه، چه‌ند فۆرمێكی فیدراڵی بۆ سووریا له ئارادان و دوای ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتنه، ناكرێ دیسان بارودۆخ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
(سه‌رۆك بارزانی) گوتیشی: هه‌ڵوێستی رووسیا سه‌باره‌ت به فیدراڵی له سووریا شتێكی باش بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه خه‌ڵكی سووریا‌ن كه بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به عێراقیش (سه‌رۆك بارزانی) باوه‌ڕی وایه كه: هه‌رێمێكی سوننه‌ستان یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانه و؛ (سه‌رۆك بارزانی) به پێكه‌نینه‌وه به 'فیلی كۆم' ده‌ڵێ: ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ئه‌و هه‌رێمه داعشستانه و داعش هه‌موو سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریای سڕیوه‌ته‌وه.
(سه‌رۆك بازرانی) راشكاوانه ده‌ڵێ: سیسته‌می فیدراڵی له عێراق شكستی هێناوه و ئێستا خه‌ڵك ده‌بێ بڕیار بده‌ن، كه ئایا له‌گه‌ڵ كۆنفیدراڵیدان یان نا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌و شێوه فیدراڵییه نامێنینه‌وه و ناتوانین تاهه‌تایه به‌و شێوه‌یه بمێنینه‌وه.
'فیلی كۆم' هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌به‌ریه‌ك هۆكار ده‌بێ واشنتۆن پاڵپشتیی (بارزانی) بكات بۆ كۆنفیدراڵی، ئه‌ویش وه‌ك تاكه رێگه‌یه‌كی(هه‌رچه‌ند لاواز) بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراق پێكه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ناوچه‌یه‌كی نوێ و سیسته‌مێكی نوێ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ساز بكات.
ماڵپه‌ڕی 'فیلی كۆم' هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، داڕشتنه‌وه و دامه‌زراندنی سنوور و هه‌رێمی نوێ تاكه چاره‌سه‌ره بۆ رێگه‌گرتن له خوێنڕشتنی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك (بارزانی) ده‌ڵێ، ئیتر سنووره‌كانی سه‌ر نه‌خشه، كۆتایی‌یان هاتووه.