هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ هێزێك نییه پارتی پێ وه‌لا بنرێ ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین، ئه‌مه‌یش وابه‌سته‌ی چاكسازیی جیددییه. ڕایشیگه‌یاند، شتی وا ڕوو نادات له تاران بم ڕای خۆم بگۆڕم و كاتێك ده‌چمه ئانكارایش هه‌ر راكانم بگۆڕم، ئه‌مه شتێكی نه‌بووه به لای منه‌وه. ئاخر دۆزی گه‌له‌كه‌م ئه‌مانه‌تی ئێمه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌یشه سیاسه‌تی ئێمه.
له ڕێوڕه‌سمی خوولی 19ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ڕۆڵی پارتی گرینگ و به‌هێزه و ناحه‌زانی بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ ناتوانن لێی كه‌م بكه‌نه‌وه. پارتی حزبێكی به‌چاوته‌سك نییه، ڕێبازی پارتی كوردایه‌تییه، ئه‌و ڕێبازه بارزانیی نه‌مر دایناوه، كوردایه‌تی فه‌لسه‌فه و ڕێبازی پارتییه. پارتی كه حزبێكی به‌رچاوته‌نگ نییه، زۆر جاریش ده‌ستكه‌وته‌كانی داون به ئه‌وانی دی، هه‌ربۆیه ده‌بێ كادیرانی هێنده به‌ڕچاوڕوون و دڵئاوا بن تا خه‌ڵكی دی به‌خته‌وه‌ر بن؛ هاوكات ده‌بێ گیان فیدا بكات له پێناو گه‌ل و وڵات‌دا تا گه‌له‌كه‌ی بپارێزێ؛ ئه‌مه‌یه ڕێبازی پارتی.
هاوكات ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕاسته كه ڕووبه‌ڕی چه‌ندان قه‌یران بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه لێیان ده‌رباز ده‌بین. به‌ڵام ئێمه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه پڕیه‌تی له قه‌یران و كه ئاماده و به‌هێز نه‌بین ده‌مانخۆن.
یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه‌ی كه دووچاری هه‌رێم بووه‌ته‌وه شه‌ڕی داعش بوو، كه له راستیدا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست زۆر كه‌سیشه‌وه نه‌بووبێ، به‌ڵئم به دڵیان بووه. په‌لاماردانی داعش بۆ ئه‌وه بوو پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له گۆڕ بنێن؛ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه بوو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ده‌ست بچن و ئیدی وه‌ك خه‌ونێك بۆ كورد بمێنێته‌وه؛ به‌ڵام سپاس بۆ خوای گه‌وره و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه ئه‌م خه‌ونه‌یان چووه نێو گۆڕی خۆیانه‌وه و سه‌ری نه‌گرت و سه‌ریشناگرێ.
سه‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی‌ش (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه مالیكی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، ئاخر ئێمه له 2007ه‌وه ڕێككه‌وتین چۆن نه‌وت و گاز بفرۆشین و (زاڵمای خه‌لیلزاد)یش ئاماده بوو تێیدا.
باشه با ناكۆكیی سیاسییش هه‌بێ له نێوان ئێمه و به‌غدادا، چۆن نانی خه‌ڵك ده‌بڕدرێ، هه‌ڵبه‌ته من ئه‌م تاوانه له كیمیابارانكردنی كوردستان له لایه‌ن (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)ه‌وه به كه‌متر نازانم. ئێمه پاش بڕینی بوودجه شه‌ڕی داعشمان هاته سه‌ر، هه‌روه‌ها به كه‌موكوڕیی له ئیداره‌ی خۆماندا.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌ر پێوه‌ست به پرسی قه‌یرانی داراییه‌وه گوتی، راسته كه ئه‌ركی حكوومه‌ته ژیانی خه‌ڵكی به‌ڕێوه ببات و دڵنیایی بدات، به‌ڵام كه قه‌یران هاته پێش به تێكدانی دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نابێ، به هاندانی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه به مانگرتن چاره ده‌بێ، پرسیارێك بۆیان هه‌یه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه له به‌ره‌كانی جه‌نگه و ئاماده‌ی گیانبه‌ختكردنه و ڕه‌نگه منداڵه‌كانی نان نه‌بێ بیخۆن، باشه كه ئه‌و مان بگرێ تۆ ڵێره ج ده‌كه‌ی؟.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دانوستان و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كه‌مێك جیاوازیمان هه‌یه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشمان زۆرن و، خه‌ریكه له‌گه‌ڵیاندا بگه‌ین به لێكتێگه‌یشتن تا له‌و قه‌یرانانه ده‌ربازمان ببێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تریش، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك به پێكهاته‌ی پێشوو نابێته‌وه و ئیداره‌دان به شێوازێكی نوێتر ده‌بێ.
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌كانیش به ده‌وروبه‌ره‌وه رایگه‌یاند، هه‌میشه سیاسه‌تمان وابووه كه، هه‌مشه ویستومانه پێوه‌ندیی هاوسه‌نگمان هه‌بێ كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له یه‌كدی بینا كرابێ. ئێستایش هه‌مان سیاسه‌ت پێڕۆ ده‌كه‌ین. راسته كه جار هه‌یه هاوسه‌نگییه‌كه به هه‌وراز و نشێودا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ڵام به گشتی سیاسه‌تمان راگرتنی باڵانس و ڕێز له ده‌وروبه‌ر گرتنه.
جه‌ندین جار كه سه‌ردانی تاران یان ئانكارا و ولاتانی عاره‌ب و ئه‌ورووپا و دونیا‌م كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئێمه دۆزێكمان هه‌یه كه، بۆیه كه دچمه تاران نابێ چی‌یان پێخۆشه من ئه‌وه بڵێم، بچم بۆ ئانكارا و زمانه‌كه بگۆڕم و چی‌یان پێخۆشه ئه‌وه بڵێم؛ له ئه‌ورووپایش هه‌روا، له ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ندێ پرس كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مدا نه‌گونجاوه گوتوومه نا.
ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به دۆزی كورد و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دێته به‌ر باس چه‌ندی لای ئه‌وان قه‌بووڵ ده‌كرێ ئێمه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازییه ده‌كرێ بۆ كاتێكی دی هه‌ڵیپه‌سێرین و نایگه‌یه‌نینه ئه‌وه‌ی تووشی ململانێ بین، به‌ڵام شتی وا ڕوو نادات له تاران بم ڕای خۆم بگۆڕم و كاتێك ده‌چمه ئانكارایش هه‌ر راكانم بگۆڕم، ئه‌مه شتێكی نه‌بووه به لای منه‌وه. ئاخر دۆزی گه‌له‌كه‌م ئه‌مانه‌تی ئێمه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌یشه سیاسه‌تی ئێمه.
ده‌رباره‌ی دۆخی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد پێم خۆشه هه‌ر پارچه‌یه‌ك بگا به ئامانجه‌كانی خۆیان، به‌ڵام كه مه‌جبوور نه‌بی، سه‌رده‌می شه‌ڕ نه‌ماوه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا و په‌كه‌كه‌دا ۆر هه‌وڵمان دا و دوو ساڵیش به‌ره‌وپێشووچ هاتنه دی.
هه‌رچی پێوه‌ندی به پرسی سه‌ربه‌خۆییشه‌وه هه‌یه، (بارزانی) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، هێنانه به‌رباسی سه‌ربه‌خۆیی نه په‌رچه‌كرداره و نه موزایه‌ده‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌یڵێن، منێك كه نه بڕوام به موزایه‌ده و نه‌فێریشی بووم، شتی وا ناكه‌م، ئاخر من ڕقم له موزایه‌ده‌چییانیش ده‌بێته‌وه. من له بۆنه‌ی دیكه‌یشدا گوتوومه كه ده‌بێ ئێمه وه‌لاممان بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییه هه‌بێ كه له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا داومانه، باشه ده‌بێ له سه‌ربه‌خۆیی زیاتر به چیی دیكه وه‌ڵامی دایكی شه‌هیدانمان بده‌ینه‌وه؟، بۆیه ده‌ڵێم: یان با هه‌موومان ته‌واو بین، یان بگه‌ین به سه‌ربه‌خۆیی.
پێم سه‌یره له‌نێو خۆماندا(كوردستان) خه‌ڵكێك هه‌بێ حه‌سوودی و قینله‌دڵییه‌كه‌ی وه‌ها چاوی كوێر كردبێ، سه‌ربه‌خۆیی به پرسێكی خراپ بزانێ، چونكه به ناوی فڵان كه‌سه‌وه ده‌بێ، با به ناوی منداڵێكه‌وه بێ و بیهێنته دی من ده‌ستی ماچ ده‌كه‌م. كێ بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، كێ ئاماده‌یه له پێناویدا بمرێ، كێ ڕێز له خوێنی شه‌هیدان ده‌گرێ، من ئاماده‌م له‌گه‌ڵیاندا كار بكه‌م و ئه‌نجامه‌كه‌یشی چی ده‌بێ با له ئه‌ستۆی مندا بێ.
ده‌رباره‌ی چاكسازی له نێو حزب و حكوومه‌تیشدا كه (سه‌رۆك بارزانی) له وتاره‌كه‌یدا له‌و خووله‌ی 19ی كادیراندا به مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كه ناوی برد، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه ێوه‌ندی به پارتییه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه، پارتی چاكسازی نه‌كا، هیچ هێزێك كه ناتوانێ به لایه‌وه بنێ، ئه‌وا خۆی خۆی به‌لاوه ده‌نێ. راسته كه به‌رپرسانی ئه‌م حزبه قوربانییان داوه و زۆر به تێكۆشانه‌وه ماندوو بوون، بۆیه حه‌ق وایه ڕێزیان لێ بنرێ، به‌ڵئم هه‌موو شتێكیش سنووری خۆی هه‌یه. بۆیه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ده‌ستكه‌وته قه‌بووڵه، به‌ڵام له‌وه زیاتر كه براده‌رێك سومعه‌ی خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرێ، من مه‌جبوور نیم ڕێزی لێ بگرم.
بۆیه ده‌ڵێم: یه‌كه‌مجار چاكسازی له ماڵی خۆمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، ئینجا له حزبه‌كه‌مدا و، دواتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا بیكه‌ین. له‌م پڕۆسه‌یه‌یشدا نامانه‌وێ غه‌در له كه‌س بكرێ، نه بۆ كه‌سێكیش غه‌در له حزب بكرێ. هه‌رچی سنووربه‌زاندن و ده‌ستدرێژیییه‌ك كرابێ، ده‌بێ چاره بكرێ و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشیش له كه‌س ناكرێ. چونكه ئه‌م چاكسازییه بۆ ئێمه بابه‌تێكی جیددی چاره‌نووسسازه و نه‌یكه‌ین تێدا ده‌چین.
هه‌رچی پێوه‌ندی به چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌تیشه‌وه هه‌یه، من له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و چاودێری دارایی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كۆ بوومه‌وه، بۆ ئه‌وه كه به‌پێی یاسا به‌رپرسن له‌م كاره، بۆیه پێمگوتن كه ده‌بێ كاری خۆتان بكه‌ن، تا ئێستایش نزیكه‌ی 20 دۆسییه به‌رده‌ستن و ده‌یده‌م به ئه‌وام، ئینجا كه بێت و كاره‌كه به‌گوێره‌ی یاسا كرد ئه‌وا زۆر باشه، به‌ڵام كه كاره‌كه به باشی نه‌كه‌ن و دوودڵ بن و ترسان، ئه‌وا ئه‌وكات من راسته‌وخۆ ده‌یكه‌م.