Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 20:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کوردستانی سەربەخۆ، لە باکووری عێراق و سووریاوه‌ تا کەنداوی ئیسکەندەروون دەبێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ڕاپۆرتێکی ستراتیژیی ئوردونی: رووسیا و ئەمەریکا، لە ڕێگەی ئێران و ئیسرائیلەوە کە دوو هێزی زەبەلاحن لە ناوچەکەدا، کێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش دەکەن.

دکتۆر ریبحی حەللوم باس لە دیدی خۆی دەکات بۆ ئەو باسەی ناوی لێ ناوە (سیناریۆی هاوینی داخ کە ناوچەکە چاوەڕوانی دەکات) لە سەد ساڵەی سایکس پیکۆدا و، دەڵێ، سەد ساڵەی سایکس پیکۆ دەبێتە سەرەتای نەخشەیەکی نوێ کە ئەمەریکا و رووسیا دابەشیان کردووە.
حەللوم لە راپۆرتە ستراتیژییەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو دوو هێزە زەبەلاحە ئامانجیان دوورخستنەوەی چاوەکانە لەسەر باسی فەلەستین و بزرکردنی باسی ڕاپەڕینی فەلەستینی، بە داپۆشینی بە پێشنیارە "بێتام و رەنگ و بۆن"ـەکەی فەرەنسا. حەللوم پێی وایە کە سێ مانگی دابێ، شەڕێکی شێتانە ڕوو دەدات و نیشتیمانی عەرەبی دەبێتە سووتەمەنی بۆ ئەم شەڕە لە لایەنی سامان و میللەتەوە و، ئەنجامەکەشی دەگات بە دامەزراندنی (دەوڵەتێکی کوردی) لە باکووری عێراق و سووریا تا دەگاتە کەنداوی ئیسکەندەروون لەسەر دەریای ناوەڕاست، وەک سنوورێک بۆ یاخیبوونی تورک لە کاتی پێویستدا. لە لایەکی تریشەوە سنوورێکی عەلەوی دەگاتە کەناری سووریا لەسەر دەریای ناوەڕاست و کیانێکی تری فشەڵ لە ناوەڕاست و باشووری سووریا.
توێژەر هەروەها ئاماژەی داوە کە، دوو هێزی ناوچەکە کە دەستەڵاتیان تێیدا دەبێت، ئیسرائیل و ئێرانن، چونکە دەسەڵاتیان بەسەر میللەتانی ناوچەکەدا دەشکێت و دەتوانن کۆنترۆڵی سەروەت و سامانەکانیان بکەن و وێنای ڕووخسارە تایفیگەراکەیان دیاری بکەن.

حەللووم پێێ وایە، کە ئیسرائیل دەسەڵاتی دەبێت بەسەر سووریا و عێراق و لوبنان و ناوچەی کوردیدا، ئێرانیش دەسەڵات دەگرێت بەسەر میسر و سعوودیا و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی و ئەردەندا، هەر بە شێوازی ئینتیدابی فەرەنسایی و بەریتانیایی کە کۆتاییەکەیان بە سایکس پیکۆ تەواو بوو و دەسەڵاتی عوسمانی کۆنترۆڵ کرد ساڵی ١٩١٧م.

بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی لەم سیناریۆیەی دابێ کە لە هێزەکانی ئەمەریکا و رووسیا و ئێران و ئیسرائیل پێک‌دێت، بۆ ئەوەی بێتە دی، بەرەوپێشوەچوونەکان ئەوە نیشان دەدەن کە، مەسەلەکان لە ماوەی دابێ، کە ناگاتە ساڵی ٢٠١٧، بەرەو کۆپیبوونی دوو کیانی فشەڵ دەڕۆن کە یەکێکیان کورد، بە جیابوونەوەی یەکجاری کۆتایی و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان کۆتایی دێت و لە پارتەکانی بارزانی و تاڵەبانی و ئۆجالان پێک‌دێت (پارتی و یەکێتی و پارتی کرێکاران) لەژێر ناوی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ کە لە شێوەی داسێکدا لە مووسڵ و کەرکووکەوە لە عێراق تا باکووری سووریا لە کۆبانێ و بەرەو لازقیە کە دەبێتە باڵی باکووری دەوڵەتی عەلەوی، کە دەکەوێتە تەنیشت دەوڵەتی کوردستان. کیانی دوو‌ەمیش کیانی عەلەوییە کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی ربابکۆف ئاماژەی پێدا کاتێک ئەوەی ئاشکرا کرد کە رووسیا دەوڵەتی فیدرالی سووریای قەبووڵە کە ئەنجامەکەی بە دووبارە هەستانەوەی ڕژێمی ئەسەد کۆتایی دێت. ئەگەر سووریایەکی تەواویشی لەژێر دەسەڵاتدا نەبێت، ئەوا دەوڵەتێکی عەلەوی لە بن دەسەڵاتدا دەبێت کە پایتەختەکەی دیمەشقە و بە درێژایی لازقیەی تەنیشت دەوڵەتی کوردستان لە باکوورەوە لە کۆبانێوە تا کە ناری سووریا تا لە نزیک کەناری لوبنانی ژێر دەسەڵاتی حیزبوڵڵا. ئەم دوو هەرێمە کوردستانی سوننی و عەلەویی شیعی تای تەرازووی دەسەڵاتی تایفەگەرایی پێک‌دێنن، کە دەبنە پارێزەری بەرژەوەندیی هەردوو هێزەکەی ناوچەکە، بەم شێوەیە ڕووسیا بەشی خۆی بەر دەکەوێ لە کێکە چەورەکە بەوەی ئازادیی ڕەهای دەبێت لە دامەزراندنی بنکەی عەسکەریی هەمیشەیی لەسەر سنووری سووریا، ئەوە ئەگەر نەڵێین کە سووریا دەبێتە خاکێکی بن دەسەڵاتی رووسیا بە یەکجاری.


راپۆرتەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە پشکۆی جەنگی سووریا وا خەریکە دەستی ڕووسیا دەسووتێنێت کە لە بەرژەوەندیدا نییە ئەم جەنگە ساردە دوورخایەنە بکات بە هۆی فشارە ئابوورییەکانەوە، بۆیە پێی باشتر بوو کە لەگەڵ جەمسەری نەیاری ئەمەریکاییدا ڕێک‌بکەوێت و بەشە کێکی خۆی وەربگرێت بە تایبەتیش دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە کە ئەمەریکایش نایەوێت خۆی تووشی سووریا بکات لە لایەنی سەربازییەوە، هەرچەندە بە ئاشکرا لە لایەنی تردا خۆی توشی سووریا کردووە. لە کۆتاییدا نایەوێت کاتێک ئیسرائیل و ئێران دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکەدا دەکێشن ئەم بێبەش بمێنێتەوە.
بە باوەڕی حەللوم، ئەم نەخشەیە ئامانجەکانی ئەمانەن: یەکەم: بەدیهێنانی خەونی ئیسرائیل بە لەتوپەتکردنی دەوڵەتە عەرەبییەکانی دەوروبەری و، دووەمیش مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بە تەواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەگەڵ هەبوونی ئێران لە هاوکێشە سیاسییەکەدا دوای ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کە هەوڵ دەدات بۆ دەسەڵات کێشان بەسەر عێراق و باقی دەوڵەتەکانی کەنداوی عەرەبی و لکاندنی هەندێکیشیان بە ئیمپراتۆرییەتەکەی و، تەنانەت رۆیشتن بۆ دوورتر لەوەش، بەوەی شانشینی سعوودیا ببێتە دەوڵەتۆکەی بچووک ئەگەر پێویست بکات.
 




دوایین هەواڵەکان

ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 
"لە ھەرێم وەبەرھێنەری بیانی بەسەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار پڕۆژەیان ئەنجام داوە"

THURSDAY, 18 APRIL 2024 15:04:55

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact