ھیندستان-KDP.info- وەها بڕیارە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە وڵاتی ھیندستان، پەردە لەسەر پەیکەری (بارزانیی نەمر) لا بدرێت و، له مۆزه‌خانه‌ی واكس له مۆمبای لەپاڵ (غاندی و ماندێلا)وە داده‌ندرێت.
(هه‌كار فندی) رێكخه‌ری مه‌راسیمی دانانی په‌یكه‌ری بارزانی له هیندستانه‌وه به (باس‌نیوز)ـی راگه‌یاندووە: "پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه (1-3-2016) له هۆتێل ئۆڤرۆ له شاری مۆمبای وڵاتی هیندستان، بۆ یه‌كه‌مین جار له ڕێوڕه‌سمێكدا په‌یكه‌رێكی بارزانی، به فه‌رمی نمایش ده‌كرێت".
(هه‌كار فندی) ئه‌وه‌ی خسته‌روو په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن قوتابییه‌كی كوردستان له هیندستان به ناوی (جه‌لال ئه‌حمه‌د)ەوە دروست كراوه، گوتیشی: "په‌یكه‌ره‌كه هه‌ر ئەمڕۆ له مۆزه‌خانه‌ی واكس له مۆمبای داده‌ندرێت".
په‌یكه‌ره‌كەی (مستەفا بارزانی) کە بە وەستاوی و جلی كوردییەوەیە، کە چه‌كی بڕنۆیشی له شانه، له مۆم دروست كراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (فندی): "ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی (بارزانیی نەمر) له‌و مۆزه‌خانه‌یه داده‌ندرێت كه په‌یكه‌ری ڕابه‌ری شۆڕشی سه‌ربه‌خۆییی هیندستان (غاندی و ماندێلا)ی ڕێبه‌ر و كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌فریقا و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی تریشی تێدایه".
گوتیشی، له‌و مه‌ڕاسیمەدا وه‌زیری ناوخۆی هیندستان و په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا و به‌رپرسانی باڵای هیندستان و ره‌وه‌ندی كوردیش به‌شدار ده‌بن.