ههولێر- KDP.info- بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمەوە راگەیاندراوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی یەکی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی، بە ماڵپەریی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمرۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی (دارایی و ئابوری، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوەو گەیاندن، دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی) مووچەی مانگی یەک وەردەگرن".
سەرچاوەکە گوتیشی: "تا ئێستا (%٩٠ بۆ %٩٥) ھەموو بەرێوەبەرایەتییەکانی سۆران، سلێمانی، دھۆک، ھەولێریش دابەش کراوە".
ھەربەپێی ئەو زانیارییانە، مووچەی مانگەکانی داھاتوو گۆرانکاریی لە خشتەی موچەدا دەبێت و بەگوێرەی داھاتی نەوت بۆھەرمانگێک دەگۆرێت".
فایزە پاڵانی