سۆران -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سی‌بی‌ئێنی (CBN) ئه‌مه‌ریكا ئەوە چه‌ند جارێکە هاوكاریی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر هه‌ستان به هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستی خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر 650 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌ی شارۆچكه‌كه.
ڕۆژی 2/9/2015 له درێژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌نێو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان به‌رده‌وام هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سی‌بی‌ئێنی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین جار هاوكاری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له هه‌ڵمه‌تێكدا له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر هه‌ستان به هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستی خاوێنكردنه‌وه به‌سه‌ر 650 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌ی شارۆچكه‌كه.
شایانی باسه، دامه‌زراوه‌ی سی‌بی‌ئێنی ئه‌مه‌ریكا ئەو ماوەیە چه‌ندین چالاكیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ری نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان کردووە. بڕیاریشه بە هەرەوەزەی خزمەتی زیاتری په‌نابه‌ران بکەن