Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 17:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەلشەرقولئەوسەت" چۆن باس لە سەرۆک بارزانی دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  هەنگاوی یەکەمی سەرۆک (مەسعوود بارزانی)، پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەساڵ بەر لە ئێستا، دانانی بەرنامەیەکی تێروتەسەل بوو بۆ دووبارە ڕابوون و هەستانەوە لەسەر هەموو ئاستەکانی ژیان لە هەرێمەکە، یەکەم دەستکەوتیش کە بە دەستی هێنا، یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەکەی هەرێم بوو. هەروەها کارکردن بۆ یەکخستنی هەموو ئەو وەزارەتانەی کە پێشووتر دابەش ببوون لەنێوان ئیدارەی هەولێر و سلێمانی.


بە هەوڵەکانی ئەو و بە هاریکاریکردنی هەموو لایەنە کوردییەکان، توانی کۆتایی بەو دابەشبوونە ترسناکە بهێنێت و بەسیاسەتێکی سەرکەوتووانە بیگەێنێتە کەناری ئارام لەژێر سایەی یاسا و دەستووردا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پێش دەستبەکاربوونی (بارزانی) ئاستی هەژاری لە هەرێم زیاتر لە%50 بوو، لەژێر سایەی سەرۆکایەتیی ئەودا، ئەو ڕێژەیە دابەزی بۆ %7، لە ڕێی سیاسەتی ئابووریی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەرێم، کە یارمەتیدەر بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و، دابەزینی ڕێژەی بێکاری کە نزیکە لە سفر، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ پێشکەوتنی پڕۆژەکان و پێشوازیی کۆمپانیا جیهانییە گەورەکان بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێم.
چاودێرانی سیاسی، وای دەبینن کە کرانەوەی ئابووری و چوونی کۆمپانیا زەبەلاحەکان بۆ هەرێم، لە سایەی ئەو سیاسەتە ئابوورییەوە بوو کە سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێم پیادەی کرد و کوردستانی کردە (مێرگ)ـێکی هێمن و پڕتەناهی لەناو دەریایەکی پڕ لە جەنگ و تیرۆردا.


هەر ئەوەش بوو کوردستانی کردە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو عێراقییەکان، کە لەئێستادا داڵدەی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەناهەندەی داوە. هەروەها دەربارەی خوێندن لە دە ساڵی ڕابردوودا، هەرێم قەڵەمبازێکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، ژمارەی زانکۆکان زیادیانکرد و ئێستا لە 20 بیست زانکۆ تێپەڕیان کردووە. زیاتر لەوەش کاتێک بارزانی دەستەڵاتی گرتە دەست، فەرمانی کرد کە دەبێت لە هەموو گوندێکی هەرێم قوتابخانەیەک دروست بکرێت و خوێندن بەخۆڕایی تیایاندا دەستەبەر بێت.


کوردستان لە بواری پیشەسازی و بازرگانی بنیاتنانیش پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک کە چەندین شاری نیشتەجێبوون دروست کران و کێشەی بێ خانە و ماڵی، کە دیارەدەیەکی بەرچاوی کۆمەڵایەتی بوو لە کوردستان کەمتر بووەوە، ساڵەکانی ڕابردوو بوون بە ساڵانی وەرچەرخانی گەورە لەو ڕوانەوە، هەروەها کەرتی تەندروستی لە هەرێم گەشەی کرد، زۆر نەخۆشخانە کرانەوە کە پێشوازی لە هەموو نەخۆشەکانی شوێنەکانی عێراق دەکات.


کەرتی گەشتوگوزاری لەم هەرێمە گەشەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، بە جۆرێک کە هەرێم لەسایەی ئارامی و تەناهی خۆی، توانی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری بیانی و عێراقی بۆخۆی ڕابکێشت و زۆر پڕۆژەی گەشتوگوزاری گەورەیشی دروست کرد.


پەیوەندیی کوردستان بە وڵاتانی دەرەوە، لە دە ساڵی ڕابردوودا هەرێم گۆڕانێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی، بەتایبەتی پاش پیادەکردنی سیاسەتی کرانەوە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان، ئەمڕۆ هەولێری پایتەختی هەرێم 33 کۆنسووڵگەری و نوێنەرایەتیی وڵاتانی جیهان لە باوەش دەگرێت، لەناویشیاندا کۆنسووڵگەریی پێنج وڵاتەکەی ئەندامانی هەمیشەیی (ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی)هەروەها کۆنسووڵگەریی وڵاتە عەرەبییەکان، لەمڕوەوە (سەرۆک بارزانی) سوورە لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی بەتینی برایانە لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و، پێش هەمووشیان شانشینی عەرەبستانی سعودییە، کە هەرێم شانازی بەو پەیوەندییە بەهێزە دەکات ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەیەتی، ڕەنگە یەکێک لە بەروبوومەکانی ئەو کرانەوەیەش بە ڕووی دەرەوەدا ئەو پشتگیرییە بێت کە لە هەرێم کرا لەلایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە، لە شەڕیاندا دژی ڕێکخراوی داعش، بەتایبەت کاتێک هەولێر ڕووبەڕووی مەترسی تیرۆر بووەوە لە هاوینی ساڵی ڕابردوو.


(بارزانی)، بەر لە هەرشتێک خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت. بۆ بەرجەستەکردنی ئەمەش خۆی و هەموو ئەندامانی خێزانەکەی هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، لە هێڵی پێشەوەی بەرەکانی شەڕن لە دژی (داعش)، بەوەش ورەی هێزە کوردییەکانی بەرز کردووەتەوە و یارمەتیدەر بوو بۆ شکاندنی ڕێکخراوی داعش و زیاتر لە %95ـی زەوییەکانی هەرێمیان ڕزگار کردووە، کە کەوتبوونە بن دەستی رێکخراوی توندڕەوی داعش، زیاتر لەوەش ناوی پێشمەرگە وەک تاکە هێزی زەمینی لە جیهاندا دەنگی دایەوە، کە توانیویەتی پێشرەوییەکانی داعش ڕابگرێت.


لە پرسی نەوت و وزەدا، سیاسەتی سەرکەوتووانەی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێم، وایکرد، کە هەرێم کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت ڕاکێشی بۆ لای خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ماوەی دەسەڵاتی (نوری مالیکی)، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بێزار و هەراسانیش کران، بەڵام نەوەستان و بەباشیانزانی بەردەوام بن لە کارکردن لەسەر ئەوەی هەرێم خاوەنی چارەنووسی ئابووریی خۆی بێت.


لە دەرەوەی کوردستانیش (بارزانی) بە ئەندازیاری پرۆسەی ئاشتیی نێوان پارتیی کرێکارانی کوردستان و حکوومەتی تورکیا دادەنرێت، کە دووساڵی تەواوی خایاند بەر لەوەی لە مانگی تەمموزی ڕابردوو ئەو پڕۆسەیە هەرەس بێنێت، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێستا (سەرۆک بارزانی) جارێکی تر لە هەوڵدایە کە ئەو دوو لایەنە بێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، تاکو لەوە زیاتر خوێن لەنێوانیان نەڕێژرێت.

سەرچاوە: "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، "نوچەنێت"




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact