هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ند بژارده‌یه‌ك له‌بابه‌ت پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كوردستان خراونه‌ته به‌ر باس و، بواریش دراوه به لایه‌نه‌كان تا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ له‌سه‌ر یه‌كێك له بژارده‌كان رێك بكه‌ون، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن ئه‌وا بژارده‌ی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، (فواد حوسێن) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وه خرایه ڕوو كه میكانیزمی سه‌رۆكی داهاتوو له ڕێی ڕیفراندۆمه‌وه بێ یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م خووله‌ی په‌رله‌مان بێ، له به‌رانبه‌ردا پێشنیاز هه‌بوو له په‌رله‌مانی خوولی پێنجه‌مدا بێ، پێوه‌ست به‌مه‌یش دوو بژارده هه‌بوون، كه ئایا دوو له سێی ده‌نگی پێویسته سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێ، یان له ڕێی زۆرینه‌ی ساده‌وه بێ 50+1؛ هه‌روه‌ها باس كرا كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بژارده‌یه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
هه‌ڵبه‌ت (حوسێن) هیوای وایه كه به‌ر له‌م بژاردانه، بگه‌ن به یه‌كێك له بژارده‌كانی خراونه‌ته ڕوو. گوتیشی كه كۆبوونه‌وه‌ی تر یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه ده‌برێ، دره‌نگكه‌وتنشی بۆ ئه‌وه‌یه حزبه‌كان بتوانن له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی ساز بده‌ن و له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیان بگه‌نه به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی و كۆتایی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باش بوو و له دۆخێكی هێمندا گفتوگۆ كرا و، تێیدا باس كرا كه، هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كان كه خزمه‌ت به كه‌س ناكات، پێویست ده‌كات رابگیرێن.
گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ده‌سته‌ڵاته‌كان كرا، به تایبه‌ت چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ێشمه‌رگه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه، ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا كردنی 30 تا 40 نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی لێ بوون، هه‌موو ده‌زانن ڕای چی بووه پێوه‌ست به زه‌روره‌تی مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ ئه‌م قۆناخه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت، په‌رله‌مان هه‌وڵی دا له 19ی ئابدا پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، ئێستایش كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی له‌ئارادایه و ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌سازێن، ده‌خرێته چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه‌وه.
ڕاسته كه هه‌م خه‌لك و هه‌م ده‌رودراوسێ، هه‌م دنیایش له چاوه‌ڕوانیی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كاندان، چونكه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه و، گه‌ر هه‌ر وا درێژه بكێشێ، كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانمانه‌وه ده‌بێ له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا.
كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه و خه‌ڵكی كوردستان به‌و هیوایه‌ن كه ئاكامێكی هه‌بێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش (د.فوئاد حوسێن) ده‌ڵێ، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ره‌و بڕیار بڕۆین و كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واو بن و رۆژی یه‌كشه‌ممه لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن.